کۆمپانیایەکی رووسی قازانجێکی بەرچاو تۆمار دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بوژانەوەی بازارەکان وبڕیارەکانی ئۆپێک پلەس بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنان ومانەوەی نرخەکانی نەوت بە ئاستێکی بەرز، قازاجی کۆمپانیای لوک ئۆیلی رووسی لەنیوەی دووەمی ساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.

بوژانەوەی بازارەکان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەرفەتێکی گونجاوی بۆ قازانجی کۆمپانییە رووسیاکان خولقاندووە، بە تایبەت دوای بڕیاری ئۆپێک پلەس و زیادکردنی بری بەرهەمهێنانی نەوتی رووسی.

کۆمپانیایی لوک ئۆیلی ڕووسیا، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، قازانجی کۆمپانیایەکی بڵاوکردەوە، و رایگەیاند" کۆی داهاتەکانمان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە بڕی 2.6 ملیار دۆلار زیادیکردووە". ئەم بەرزبوونەوەی داهاتەکانی کۆمپانیایەکە لە کاتێکدایە، بلاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بووە زیانگەیاندن بە کۆمپانیای لوک ئۆیل بە بری 18.7 ملیار دۆلار.

ئامانجی سەرەکی کۆمپانیای لوک ئۆیل، بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وگازە بەرێژەی ٪4، بە ڕەچاوکردنی بریارەکانی ئۆپێک پلەس، ئەم پلانەی بە پەرەپێدان لە کێلگەکانی وزەی ئۆزبەکستان فراوانتر دەکات.

سەبارەت بە کارەکانی لە کێلگەکانی عێڕاق، کۆمپانیای لوک ئۆیل رایگەیاند" دوای نزمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کێلگەکانی قەرنە، لە پلانماندایە ئاستی بەرهەمێنانی نەوت بۆ 450 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرز بکەینەوە".

بەرزبوونەوەی داهاتەکانی کۆمپانیای رووسیا لە کاتێکدان ، لە مانگی تەمووزدا، کۆمپانیای لوک ئۆیل ڕاگەینراوێکی بلاوکردەوە  خواستی خۆی بۆ فرۆشتی پشكەکانی لە عێراق دووپاتکردەوە، بەڵام دوای دانووسان لە بریارەکەی پەشیمان بوویەوە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین