ژنە چالاکوانێک بە چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سه‌پێنرا هەواڵ
ئەندامێکی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حزبێکی کوردی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ چوارساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.


 نوچەنێت
تۆڕی مافی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "فەرانەک جەمشیدی بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان لە دژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان، هەروەها ئەندامیێتی لە یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سزا دراوە".

ئەم ژنە چالاکوانە، ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە، لە مانگی (٧-٢٠٢٠) لە شاری سنە دەستگیرکرا. دوێنێ سزای چوارساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین