به بیانووى داعش میلیشیاكانى سه‌در نمایشى هێز ده‌كه‌ن
شه‌وى رابردوو سه‌دان چه‌كدارى سه‌ربه موقته‌دا سه‌در ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانى به‌غدا و نه‌جه‌ف، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده سه‌در به بیانووى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش ئه‌م كاره‌ى كردووه، به‌ڵام هیچ هاوئاهه‌نگییه‌كى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نه‌بووه و زیاتر بۆ نمایشى هێز بووه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه" له هه‌واڵێكدا ئاشكراى كردووه، شه‌وى رابردوو به سه‌دان چه‌كدارى سه‌ربه میلیشیاكانى موقته‌دا سه‌در كه به "سه‌رایا سه‌لام" ناوده‌برێن له شارى به‌غدا و نه‌جه‌ف رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌رپرسانى ئه‌و میلشیایه باسیان له‌وه كردووه به‌عسییه‌كان و رێكخراوى تیرۆریستى داعش رێككه‌وتوون بۆئه‌وه‌ى هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئه‌م زانیارییانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و گوتوویانه ئه‌و میلیشیایه هیچ هاوئاهه‌نگییه‌كى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان نییه و ئه‌و كاره‌شیان هاوكاته له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى دیارده‌ى رفاندنى خۆپێشانده‌ران و چالاكوانان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment