ئاژانسی وزەی جیهانی: ڕووسیا دووەم هەناردەکاری وزەی ئەمریکایە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بە گوێرەی دواین راپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەمریکی، دوای کەنەدا، رووسیا دووەم هەناردەکاری وزەی ئەمریکا بووە لە تەمووزی 2021ــدا و ئاستی هەناردەکردنی وزەی رووسیا بۆ ئەمریکا بە ڕێژەی ٪53.7 بەرزبۆتەوە

ئاژانسی وزەی ئەمریکی، ڕاپۆرتی مانگی ئابی بازارەکانی نەوتی ئەمریکای بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتکەی ئاژانسی وزەی ئەمریکادا هاتووە، دوای کەنەدا، رووسیا دووەم هەناردەکاری وزەی ئەمریکایە و تەنیا لە تەمووزی 2021ــدا، رووسیا زیاتر لە 25.43 ملیۆن بەرمییلی هەناردەی بازاقرەکانی ئەمریکا کردووە.

کەنەدا یەکەم هەناردەکاری وزەی ئەمریکایە و لە تەمووزدا، بڕی 137.57 ملیۆن بەرمیل و رووسیا 25.43 و مەکسیک 23.65 ملیۆن بەرمیلیان هەناردەی بازارەکانی ئەمریکا کردووە.

ئاستی هاوردەکردنی وزەی رووسیا لە لایەن ئەمریکاوە بە ڕێژەی ٪53.7 بەرزبۆتەوە و تەنیا لە نەوتی خاودا، رووسیا بڕی 8.47 ملیۆن بەرمیلی هەناردە کردووە

سەرجەمی وزەی هاوردەکراوی ئەمریکا لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، بڕی 198.051 ملیۆن بەرمیل بووە، ئەمەیش بە واتای بەرزبونوەوەی 17.4 ملیۆن بەرمیل دێت لە مانگێکدا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین