نۆڤاک:  ئۆپێک پلەس ئامانجەکەی بەجێهێنا، و رووسیا لە توانایدایە ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکاتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەلکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا پێش بەشدار بوونی لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس، بە میدیایەکانی راگەیاند، رووسیا پابەندی هەر ڕێککەوتنێکی ئۆپێک پلەس دەبێت ، بەڵام ئێمە دەتوانین زۆر لە ئاستی ئێستا بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەین.

جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لەبارەی داهاتووی بازارەکانی وزە و نەوت بۆ میدیایەکان دوا و رگەیاند" ڕووسیا توانی زیادەی خستنەڕووی بازارەکانی نەوت ڕابگرێت، بەڵام ئیتر کاتی هاوسەنگ ڕاگرتنی بازارەکانی نەوتە"

هەروەها وتی" رووسیا پابەندی هەر بڕیارێکی ئۆپێک پلەس دەبێت، بەلام ئێمە لە توانامندایە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زۆر لەوەی ئێستا بەرزتر بکەینەوە".

ئەم لێدوانەی نۆڤاک لە کاتێکدایە، ئەمرۆ ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی بازارەکانی وزە لە کۆبوونەوەدان و پێشبینی دەکرێت کار بۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی زیاتری بازاڕەکانی نەوت بکرێت.

لەبارەی داهاتووی بازارەکانی نرخی نەوت، نۆڤاک وتی" پێشبینی دەکرێت تا 2022 ئاستی بازارەکانی نەوت بە تەواوی گەشە بکاتەوە".

هەروەها سەبارەت بە ئاستی خواستی بازارەکانی نەوت، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا وتی" پێشبینی دەکەم تا کۆتای ساڵی 2021، ئاستی خواستی بازارەکان بۆ نەوت بە بڕی 5.8 بۆ 6 ملیۆن بەرمیل نەوت گەشە بکات"

 

لێدوانەکانی نۆڤاک لە کاتێکدان، لە ڕێیککەوتی 31/7/2021، خواست و توانای رووسیای بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت ئاشکرا کردوو ڕایگەیاند " تا ساڵی 2022، رووسیا دەتوانێت ڕۆژانە 11.3 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت".

هەروەها وتیشی “پلانی زیادکرددنمان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت پێوەستە بە باردۆخی بازارەکانی نەوت”.

رۆژی چوارشەمە 1/9/2021، ئەندامانی ئۆپێک پلەس بەسەرپەرشتی رووسیا کۆبوونەوەی 20ــەم بۆ ڕێکخستنەوەی بازارەکانی نەوت ئەنجام دەدەن.

ئەم کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس لە کاتێکدایە ، لە مانگی رابردوودا، بایدن داوای لە سعوودیە و ئیماڕات کرد، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکەنەوە، داواکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ نزمەکردنەوەی نرخەکانی بەنزین و پەرپێدان بە گەشەی ئابووری جیهانی بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین