کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس وئایندەی بازارەکانی نەوت ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەردەوامی مەترسیەکانی پەتای کۆرۆنا و ناهەوسەنگی لە ئاستی خواستی جیهانی، پێشبینیەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لاوازتر دەکەن

رۆژی چوارشەمە 1/9/2021، ئەندامانی ئۆپێک پلەس بەسەرپەرشتی رووسیا کۆبوونەوەی 20ــەم بۆ ڕێکخستنەوەی بازارەکانی نەوت ئەنجام دەدەن.

ئەم کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس لە کاتێکدایە ، لە مانگی رابردوودا، بایدن داوای لە سعوودیە و ئیماڕات کرد، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکەنەوە، داواکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ نزمەکردنەوەی نرخەکانی بەنزین و پەرپێدان بە گەشەی ئابووری جیهانی بوو.

پێشبینی دەکرێت دوای کۆبونوەوەی ئەندامانی ئۆپێک پلەس، بەرهەمهێنانی نەوت وەک خۆی بمێنێتەوەو  دەستکاری نەکرێت، یانیش بە ئەنجامدانی چەند گۆرانکاریەکی بچووک کۆبوونەوەکە کۆتایی پێبێت.

دوای بریارەکانی ئۆپێک پلەس، بە رەچاوکردنی دۆخی بازارەکانی جیهانی بۆ نەوت و خواستی بەکاربردن، بە کۆی دەنگ ئاستی بەرهەمهێننای نەوت بە بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هاوئاستی نیسانی 2020 بۆ نیسانی 2022، زیادکرا، ئەمەیش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی 13 ولاتی ئەندام لە ڕێکجراوی ئۆپێک پلەس. هاوکات ڕێکخراوی ئۆپێک، راپۆرتی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە مانگی تەمووزدا بڵاو کردەوە و  بەرهەمهێنانی نەوتی لە 26.020 ملیۆن بەرمیل بۆ 26.657 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بڵاوکردەوە.

لەبارەی کۆبوونەوەکە، وەزیری وزەی کازاخستانی رایگەیاند" کۆبوونەوەی بەیانی بۆ تاوتوێکردنی خاڵی دیاریکراون، وهەربڕیارێک لە کۆبوونەوەکە بدرێت بە کۆ دەنگی دەنگی لەسەر ددەدرێت".

هەروەها وتیشی" پێویستە لەسەر وڵاتان پێش دەرکردنی هەر بڕیارێک ڕەچاوی هاوکێشەی خواست و خستنەروو بکرێت".

هاوکات وەزیری وزەی کوەیت وتی" لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەمە، گفتوگۆ لەسەر پێداجوونەوە بە بڕیاری بەرهەمهێنانی نەوت دەکرێت، بەڵام پێویستە بازارەکانی نەوت لەبەرجاو بگرین، بە تایبەت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کاتی سەرهەڵدانی شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنادا".

بە گوێرەی پێشبینی ناوەندە جیهانیەکانی وزە بێت، لە کۆبوونەوەکەی بەیانیدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە گشتی وەک خۆی بمێنێەوە و هاوکاتیش پێشبینی بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک، بەرزبوونەوەیە بۆ 26.93 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین