ئاستی بازرگانی چین  لە ئەفریقیا بە ڕێژەی ٪40.5 بەرزبۆتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و داتەپینی بازارەکان، ئاستی بازرگانی نێوان چین وڵاتانی ئەفریقیا، ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆماردەکەن و ئاستی وەبەرهێنانی نێوان هەردوولا، بە زیاتر لە 139 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت

جێگری وەزیری بازرگانی چین، تشیان مینگ، قەبارەی بازرگانی نیوان چین و وڵاتانی ئەفریقا  لەحەوت مانگی ئەمساڵدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند" ئالوگۆری بازرگانی نێوان ئێمە وڵاتانی ئەفریقیا بە ڕێژەی ٪40.5 زیادیکردووە و بە زیاتر لە 139.1 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت".

هەروەها وتیشی" ئاستی هاوردەکردنی کاڵای ئەفریقیا بۆ وڵاتی چین بەڕێژەی ٪46.3 بەرزبۆتەوە و بە زیاتر لە 59.3 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت".

تشیان مینگ ئەوەیشی دووپاتکردەوە، بەراورد بە ساڵی 2019، تەنیا لە حەوت مانگی 2021ـــدا، قەبارەی بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی ئەفریقیا بە بڕی 2.07 ملیار دۆلار زیادیکردووە.

ئەم لێدوانەی جێگری وەزیری بازرگانی چین لە کاتی بەستنی کۆربەندی ئابووری و بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی ئەفریقیاییە و بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، لە رێگەی کۆبوونەوەی ئەلکترۆنیەوە بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین