ئیسرائیل: پلانى جۆراوجۆرمان بۆ لێدانى ئێران هه‌یه‌ ئێران

نوچه‌نێت

ئه‌ڤیڤ كۆخاڤى سوپاسالارى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئۆپراسیۆنى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر ئێران و باڵه‌كانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه‌ و ده‌شڵێ، "هه‌ر كاتێك بڕیارى هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران بدرێت چه‌ندان پلانى جۆراوجۆمان هه‌یه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ لێدوانێكى ئه‌ڤیڤ كۆخاڤى سوپاسالارى ئیسرائیلى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئێران و باڵه‌كانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه‌.

كۆخاڤى له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئۆپراسیۆنه‌كانى ئیسرائیل دژى ئێران و باڵه‌كانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه‌، له‌ چوارچێوه‌یه‌ك ده‌توانین ناوى بنێین شه‌ڕى نێوان جه‌نگه‌كان، یانیش هه‌ندێك جار به‌ چالاكى نهێنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌و دیو سنوور ناوده‌برێت".

سوپاسالارى ئیسرائیل باس له‌وه‌یش ده‌كات بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران پێویستیان به‌ بڕیارێكى سیاسى هه‌یه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ بدرێت ئه‌وا سوپا چه‌ندان پلانى جۆراوجۆرى هه‌یه‌".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌یشى ئۆخاڤى ئاشكراى ده‌كات كه‌ له‌ ساڵى داهاتوو پلانى نوێیان ده‌بێت و ده‌ڵێ، "ساڵى داهاتوو پڕ ده‌بێ له‌ ئاڵنگارى، به‌هۆى ژماره‌یه‌كى زۆر پانتایاى تر كه‌ سوپاى ئیسرائیل تێیدا چالاك ده‌بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین