ماڵپه‌ڕێكى رووسى: ئه‌مریكا پێشنیارى داڵدانى ئه‌فغانییه‌كانى بۆ عێراق كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سپوتنیكى رووسى له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، ئه‌مریكا پێشنیارى بۆ عێراق كردووه‌ به‌ هه‌زاران ئه‌فغانى داڵده‌ بدات و شاره‌زایان بوونى نیازێكى وه‌ها له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و تا ئێستایش حكومه‌تى عێراق له‌م بابه‌ته‌ بێده‌نگه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌شتى ئه‌یلوول فازڵ فه‌تلاوى گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى یه‌كه‌م سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ داوه‌ كه‌ باس له‌  داڵده‌دانى په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى له‌ عێراق ده‌كات.

فه‌تلاوى لێدوانه‌كه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ بارودۆخى عێراق به‌ شێوه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ داڵده‌ى هیچ په‌نابه‌رێكى بیانى بدات، جا ئه‌فغانى بێت یان هه‌ر وڵاتێكى تر. دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستى گه‌ل و حكومه‌تى عێراق بزانرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فه‌تح دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ ناونیشانێك هه‌نگاوى له‌م جۆره‌ قبوڵ ناكه‌ن.

شه‌وى رابردوو ئاژانسى سپوتنیكى رووسى له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مریكا پێشنیارى كردووه‌ عێراق به‌ هه‌زاران "10هه‌زار" ئه‌فغانى داڵده‌ بدات. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ شیعه‌ن و ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ له‌ نزیك بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبارى رۆژئاواى عێراق نیشته‌جێیان بكات.

تا ئێستا حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ لێدوانى نه‌داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین