نەوتی کەرکوک هەناردەی ئوردن کرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوای رێککەوتنی عێراق و شانشینی ئوردن، نەوتی کەرکوک لە کێڵگەکانی بێجی هەناردەی ئوردن کرا

دوای ڕێککەوتنی نێوان ئوردن و عێراق لە ساڵی 2006 بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ سنوورەکانی زەرقا، ئەمرۆ 40 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق هەناردەی سنوورەکانی  کەرامە – تەرابیل کران.

لە ساڵی 2006 و بە گوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات، نەوتی عێراق بە بڕی 18 دۆلار کەمتر لە نەوتی خاو هەناردەی بازارەکانی ئوردن دەکرا، بەڵام لە رێککەوتنی نوێی نێوان بەغدا و عومان، هەناردەکردنی بڕی 3.7 ملیۆن بەرمیلە، بە جۆرێک ڕۆژانە بە تێكرایی 10 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئوردن دەکرێت، ئەو ڕێژەی نەوتی عێراق، خواستی ٪10ــی ناوخۆیی وڵاتی ئوردن دابین دەکات

ماڵپەری شانشینی ئوردنی ڕایگەیاند: یەکەم کاروانی نەوتی  کەرکوک لە کێلگەی بێجی هەناردەی ناوچەی زەرقای ئوردن کرا".

هاوکات ئەوەیشی دووپاتکردەوە کە بڕی ئەو نەوتەی هەناردەکراوە 40 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

بە گوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە نۆڤەمبەری ساڵی رابڕدوو، بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئوردن 252 هەزار و763  بەرنیل نەوت بووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین