ئێران لە رێگەی بانیاسەوە نەوت هەناردەی لوبنان دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای دەستبەکاربوونی حکوومەتی تازەی لوبنان، ئێران لە رێگەی بەندەری بانیاسی سووریاوە 33 هەزار تۆن نەوتی زەیتی وڵاتەکەی هەناردەی بازارەکانی لوبنان دەکات

دوای ئەوەی ڕێگا دەریاییەکانی بەردەم ئێران بۆ هەناردەکردنی نەوت بۆ لوبنان داخران، حکوومەتی تاران لە رێگەی بەندەری بانیاسەوە  نەوت هەناردەی لوبنان دەکات.

یەکەی خزمەتگوزاری  Tanker Trackersــی ئەلکترۆنی، چەند بەڵگەیەک لەسەر گواستنەوەی نەوتی ئێران لە رێگای وشکانیەوە بۆ لوبنان ئاشکرا دەکات.

ناوەندەکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، بەهۆی داخستنی ڕێگا دەریاییەکان، ئێران نەوت لە ڕیگەی تانکەرەوە هەناردەی بەندەری بانیاسی سووریا دەکات و دواتر لە رێگای 1310 تانکەری تر، نەوتەکە دەگوازڕیتەوە بازارەکانی لوبنان.

دوای دەستبەکاربوونی حکوومەتی تازەی لوبنان، ئەمە یەکەم کاروانی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە بۆ بازارەکانی لوبنان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین