توانا جۆرییەكان... مۆدێلى تازەى تانكى تورکیە
كۆمپانیاى "نورئۆل ماكینه‌ Nurol Makina" توركى، یەكێكە لە دیارترین كۆمپانیاى بوارى پیشەسازى بەرگرى توركیا، بەشدارە لە دروستكردنى تانكى بارهەڵگرى وشكانى، تانكى ئەجدەر یاڵچین لە چوار لاوە دەتوانێت تەقە بدات، تواناى كردەیى نوێى هەیە، دیارترینیان تەقاندنى هاوەنە.

"نورئۆل ماكینه‌"

بەگوێرەى زانیارییەكانى ئەنادۆڵ، كۆمپانیاى "نورئۆل ماكینە" بە دیارترین كۆمپانیا چالاكەكان دادەندرێت لەبوارى دیزاینكردن و بەرهەمهێنانى ئەو تانكانەى كە تواناى هاوێشتنى بۆمبیان له‌ چوار لاوە هەیە.

بەرهەمەكانى كۆمپانیاى"نورئۆل ماكینه‌" پێكهاتووە لە بارهەڵگرى "ئەجدەر گوما" "ئەجدەر یاڵچین" و "ئەجدەر كونته‌ر "ئیلگاز" و"یوروك".

مۆدێلى تازەى ئامادەى رەوانەكردنە

لە ماوەى ساڵانى رابردوو كۆمپانیاى "نورئۆل ماكینه‌" توانى كۆمەڵێكى زۆر تانك لە جۆرى"ئەجدەر یاڵچین" رادەستى بەكارهێنەرانى بكات لە توركیا و دەرەوە، ئێستا ئەو جۆرە ئامادەیە بۆ رەوانەكردن، دواى ئەوەى تواناى تەقاندى هاوه‌نى بۆ زیاد كرا.

كۆمپانیاى "نورئۆل ماكینه‌" توانى سیستەمى هاوانى عەیار ١٢٠ ملم زیاد بكات بۆ تانكى"ئەجدەر یاڵچین" بەو ئامانجەى وەڵامى پێداوییستیەكانى بەكاربردنى هێزە چەكدارەكانى توركیا و بەهەمان شێوە لە درەوە بداتەوە.

هەروەها كۆمپانیاى "نورئۆل ماكینه‌" سەركەوتوو بوو لە یەكخستنى سیستەمى هاوه‌نى (Alkar 120) ملم. كە یەكێكە لە بەرهەمەكانى كۆمپانیانى ئەسیلسان توركی (ASELSAN)  بۆ پیشەسازى بەرگرى، لە چوارچێوەى سەكۆى تەقاندنى هاوه‌ن بە مەبەستى زیادكردنى تواناكانى تانكى"ئەجدەر یاڵچین" لە رووى پارێزگارى و گواستنەوە و بەشدارى كار لە كردە سەربازییەكان.

دواى كۆمەڵێك تاقیكردنەوەى پرۆسەیى "ئەجدەر یاڵچین" توانى بەسەركەوتوویى هەموو تاقیكردنەوەكان تێپەڕێنێت، بەوانەش كە پەیوەست بوون بە تاقیكردنەوەى تەقاندنى هاوه‌ن و پێكانى ئامانجەكان.

تۆپى هاوه‌ن بە توانایەكى جیاواز

تۆپى هاوه‌نى"ئەجدەر یاڵچین" توانایەكى بەهێزى هەیە، بۆ وه‌ڵامدانەوەى پێویستى پاڵپشتیە ئاگرینیە كوێرانەكانى یەكەكانى كۆماندۆ و پیادە و یەكەكانى پیادە لە كاتى پێدادانە كلاسیكیەكان و كردە سەربازییەكان.

لە بوارى پێكانى ئامانج تواناى جیاوازى هەیە و سیستەمى هەڵگرتنى پێداویستەكانى نیمچە گەیاندنى راستەوخۆیە، سیستەمى هەڵگرتنى پێداویستى و كۆنترۆڵى ئاگریشى جیاوازە.

بە  توانایەكى بەرز لێدانەكانى بە وردى دەپێكێت، ئەوە جگە لەوەى تواناى بەرزى هەیە لە بوارى كاركردنى لە شوێنە جیاوازەكانى شاخ و دەشت و دەر. ئەو توانایانەى كە بەو تاكانە دراوە، دواى تەقاندنى هاوان زۆر بەخێرایى شوێنى خۆى دەگوازێتەوە، هەروەها تواناى دۆزینەوەى ئوتومبێلى سەنگەرى بەرامبەرى هەیە.

ئەركى رووماڵكردن

سەرەڕاى ئەو توانایانەى پێشوو"ئەجدەر یاڵچین" دەتوانێت رووماڵى هێلەكانى پێشەوە بكات و ئەو خاڵانەى دەكرێنە ئامانج بە وردى بیان پێكێت، هەروەها ئەو خاڵانە بە یارمەتى سەكۆى تەقاندنى هاوه‌ن لەو تانكه‌ دیارى دەكرێت.

لە بەرگرى ئاسمانیەوە بۆ دۆزینەوەى مین

یەكێكى تر لە توانا جۆراوجۆرەكانى لەكاتى كردەى سەربازى "ئەجدەر یاڵچین" تواناى بەرگرى ئاسمانى هەیە هەیە كۆنترۆڵكردن و سەركردایەتى كردنى هەیە.

ئەجدەر یاڵچین بارهەڵگرێكى جەنگى و گوازەرەوەى تاكە، هەروەها تواناى ئاشكراكردنى تەقەمەنیەكانى دەست و مینى هەیە، ئەوە جگە لەوەى وەك ئوتۆمبێلى فریاكەوتنى خێرا و كۆنترۆڵكردنى بەرادار و جیهازى تەشەویش رێگریى لە ئاماژە و بارهەڵگر بۆ تەقاندنى موژەكى دژە دەبابە و بارهەڵگرى رووماڵ و چاودێریش بەكار دێت.

وەڵامدانەوەى پێداویستیەكانى جیهانى

كۆمپانیاى "نورئۆل ماكینه‌" بەگوێرەى بەكارهێنەرانى نێودەوڵەتى كار لەسەر بەرهەمه‌كانى دەكات، بۆئەوەى وەڵامى هەموو پێداویستیەكانییان بداوە، بەردەوام لە یەكخستنى ئەو بەرهەمانەیه‌ لەگەڵ گەشەى تەكنەلۆژى و زیادكردنى پێداویستىەكان.

هەروەها كۆمپانیاى "نورئۆل ماكینه‌" جیاوازى گرنگى پەیوەست بە وشەى چاككردنەوە و دەستەوەردانى خێرا پێشكەش كردووە، لە پێناو وەڵامدانەوەى داخوازییەكانى بەكارهێنەرانى لە بوارى پەیوەست بە مەشقكردنى بەردەوام و دابینكردنى پارچەكانى لە میانەى تۆڕى خزمەتگوزارى لۆجستى كە لە هەموو بەشەكانى جیهان هەیەتى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین