2021 و کۆرۆنا خەونەکەی ئەمریکایان هێنایە دی ئابووری جیهان

نوچەنێت

پەتای کۆرۆنا و نزمبوونەوەی نرخەکانی نەوت و دووبارە بوژانەوەی بازارەکان لە 2021ــدا، بووە هۆی هاتنەدی خەونی لەمێژینەی ئەمریکا و بوون بە هەناردەکاری سەرەکی نەوت وبەرهەمەکانی.

ئاژانسی وزەی ئەمریکی لە دواین ڕاپۆرتیدا، زیادبوونی ئاستی هەناردەکردنی وزەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئاستی هاوردەکردنی بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکدا هاتووە، لە نیوەی یەکەمی 2021، ئەمریکا بووە بە هەناردەکاری سەرەکی وزە بە بڕی 432 هەزار بەرمیل بەراورد بە ئاستی هاوردەکردن لەو ماوەیەدا.

بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارانە لە کاتێکدان، تا کۆتایی 2020، ئەمریکا هاوردەکاری سەرەکی نەوت بوو، بەڵام سەرەتای ساڵی 2021 و کۆرۆنا و نزمبوونەوەی نرخەکانی نەوت، بۆ ئەمریکا دەرفەتێکی زێرین و هێنانەدەی خەونی لەمێژینەی بووە.

ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەرهەمە بەرهەمهاتووەکانی نەوت(بەنزین و پرۆپان) زیاتر لە نەوت هەناردەی دەرەوەی سنوورەکانی دەکات. لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانەی لە 5.3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بۆ زیاتر لە 5.5 ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی ئەمریکا، هۆکاری زیادبوونی خواستی سەر بەرهەمی پرۆپانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی خواستی بازارەکانی ئاسیا و کەمبوونەوەی بەکاربردنی ئەو جۆرەی وزەیە لە ناوخۆیی ئەمریکا

بازارەکانی وزەی ئەمریکا، لە شەش مانگی یەکەمی 2021ــدا، زیاتر نەوتیان هاوردە کردووە و بەنزین  کەمتر، لەو ماوەیەدا  ئەمریکا بڕی 2.9 ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوردەکردووە، ئەم ئاستە بەراورد بە ساڵی 2015 و 2017 کەمترین ئاستە تۆماری بکات . بەڵام لە بەرامبەردا  ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئەمریکا بۆ دەرەوەی سنوورەکانی زیات لە 3 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین