چین: لە دوو دەیەی داهاتوودا خواستی بازارەکانمان بۆ گازی سروشتیە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرپرسی باڵای کۆمپانیای Sinopecــی چینی،  Ma Yongsheng لە کۆربەندی پەکین ڕایگەیاند" پێشبینی دەکەین تا ساڵی 2026 چین زیاتر لە 16 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەکار ببات"

هەروەها وتیشی “ لە دوو دەیەی داهاتوودا، زۆرترین خواستی بازارەکانی چین بۆ گازی سروشتی دەبێت و تا ساڵی 2040 چین زیاتر لە 620 ملیار پێ سێجای گاز هاوردە دەکات”.

لەبارەی داهاتووی خواستی چین بۆ نەوت،  Ma Yongsheng، وتی" لە کۆتایدا نەوت دەبێتە ماددەیەکی سەرەکی پێکهاتە کیمیاییەکان، بۆ ئەو مەبەستە هەموو هەوڵێکمان دەخەینەڕوو، بۆ ئەوەی بە پیشەسازی پێشکەوتوو بەرهەمی پترۆکیمیاوی بە کواڵیتی باشتر لە نەوتی خاو بەرهەم بهێنین و سیاسەتی کارۆبۆنی کەم پێڕەو بکەین".

هەروەها وتیشی" پێشبینی دەکەین  تا ساڵی 2050 ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل وزەی پاڵێوراو لە نەوتی خاو بەرهەمبهێنین و ساڵانە بگاتە نزیکەی 71 ملیۆن بەرمیل".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین