حزبه‌كانى بابه‌تى گره‌وكردنیان نه‌ماوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان
له‌ راپۆرتێكى رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى باس له‌وه‌ ده‌كرێت، حزبه‌كانى عێراق متمانه‌ى خه‌ڵكیان له‌ده‌ست داوه‌ و هیچ بابه‌تێكیان نییه‌ گره‌وى له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه‌ په‌نا ده‌بنه‌ به‌ر به‌هێزبوونى كاندید بۆئه‌مه‌یش بیر له‌ پیاوى ئاینى و ئه‌كادیمى و هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى به‌هێز بێت.

رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" باس له‌وه‌ ده‌كات زۆرێك له‌ حزبه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ هه‌ڵپه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان كه‌سانى خاوه‌ن پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌هێز كاندید بكه‌ن.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى راپۆرته‌كه‌ ده‌ستى كه‌وتووه‌، ئه‌وان هیچ پێوه‌رێكیان بۆ كاندیده‌كان نییه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت، پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى به‌هێز بێت و پێشتر له‌ پۆست و به‌رپرسیارێتى تاقى نه‌كرا بێته‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌وان به‌ دواى پیاوانى ئاینى و عه‌شیارى و ئه‌كادیمى و ته‌نانه‌ت ئێستا به‌ دواى وه‌رزشوان و یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌كان ده‌گه‌ڕێن. جگه‌ له‌مه‌یش باسى ئه‌وه‌ ده‌كرێت حزبه‌كان به‌ كورد و سوننه‌ و شیعه‌وه‌، پاره‌یش به‌ هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ ده‌ده‌ن تا رازى بن له‌ لیسته‌كه‌ خۆیان كاندید بكه‌ن.

محه‌مه‌د حوسه‌ینى سه‌ركرده‌ى له‌ ره‌وتى حیكمه‌ هۆشداريى له‌و ديارده‌یه‌ داوة به‌ "مه‌زادى سیاسى بۆ كڕینى كاندیده‌كان" وه‌سفى ده‌كات.

بڕیاره‌ شه‌شى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و نزیكه‌ى 25 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، له‌ 19 پارێزگا و 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین