عێراق وه‌ڵامى سوپاسالارى ئێران ده‌داته‌وه‌ ئێران

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ سوپاسالاریى عێراق وه‌ڵامى سوپاسالارى ئێران ده‌واتەوە، له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراقی كردبوو، سوپاسالاریى عێراق لێدوانه‌كه‌ى سوپاسالارى ئێران به‌ مایه‌ى سه‌رسوڕمان و بێ پاساو ده‌زانێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ى ئه‌یلوول سوپاسالاریى عێراق "سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركان" له‌ راگه‌یێندراوێكدا وه‌ڵامى لێدوانێكى محه‌مه‌د حوسێن باقرى سوپاسالارى ئێرانى داوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد بوو.
سوپاسالاریى عێراق ده‌ڵێ، "سه‌رمان سوڕماوه‌ له‌و لێدوانه‌ بێ پاساوانه‌ى دراونه‌ته‌ پاڵ لیوا محه‌مه‌د حوسێن باقرى سوپاسالارى ئێران، سه‌باره‌ت به‌ بوونى جموجوڵ له‌ دژى ئێران له‌سه‌ر خاكى عێراق"
راگه‌یێندراوه‌ عێراقییه‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ نادرێت خاكى عێراق بكرێته‌ شوێنێك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر دراوسێكانى، له‌ هه‌مان كاتیشدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك “پابه‌ند بن به‌ زمانى برایه‌تى و هاوكارى”.
رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو محه‌مه‌د حوسێن باقرى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ته‌سنیمى ئێران گوتى، "ئۆپراسیۆنه‌كانمان له‌ دژى گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى دژ به‌ ئێران له‌ هه‌رێمى كوردستان فراوان ده‌كه‌ین" باسى له‌وه‌یش كرد هه‌رێمى كوردستان چاوپۆشى له‌و هێزانه‌ كردووه‌ و حكومه‌تى عێراقیش لاوازه‌.
له‌ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا به‌رپرسانى سه‌ربازى ئێران چوار جار هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ بوونى هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین