قەتەر: ناگەرێینەوە بۆ ڕێکخراوی ئۆپێک ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتی ئیمارات، قەتەر رەتیکردەوە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ ڕێکخراوی ئۆپێک، هەروەها وەک وڵاتێکی سەرەکی لە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی بۆ کەمبوونەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان پشتراستکردەوە

وەزیری وزەی قەتەڕ و سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای قەتەڕ پترلیۆم بە شداری لە کۆربەندی Gastec 2021 لە وڵاتی ئیمارات کرد.

لە کۆربەندەکەدا سعد الكعبي، لێدوانی بۆ ڕۆژنامەکاندا و رایگەیاند" هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی سروشتی، کەمبوونەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنانە لەو بوارەدا"

هەروەها وتیشی"هاتنی زستانێکی سارد، نرخەکان زیاتر بەرز دەکەنەوە".

وەزیری وزەی قەتەڕ ئەوەیشی دووپاتکردەوە، کە کەمی ئاستی هەناردەکردن و گەیشتنی گازی سروشتی بۆ بازارەکانی جیهان، هۆکارێکی ترە لە بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخەکانی گازی سروشتی.

لە بارەی خواستی قەتەر بۆ داهاتووی بازارەکانی نرخی گاز، سعد الكعبي وتی" ئەوەی ئێستا لە بازارەکانی گازی سروشتی ڕوودەدات قەیران نیە و قەتەر هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی خواستی بازارەکان دابین بکات، بەڵام ناتوانین ئەو هەموو داواکارییە دابین بکەین"

سعد الكعبي جەختی لەوەیش کردەوە، ئێمە لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە بە گشتی و گازی سروشی بە تایبەت نین و ئێمە دوو دۆلار و بیست دۆلارمان ناوێت و دەمانەوێت بازارەکان سەقامگیر بن.

وەزیری وزەی قەتەر دەربارەی پلانی دووبارە گەڕانەوەی قەتەر بۆ ڕێکخراوی ئۆپێک وتی" ئێمە هیچ پلانێکمان نیە بۆ دووبارە گەرانەوە بۆ ڕێکخراوی ئۆپێک، چونکە قەتەر وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە گاز نەک نەوت، بۆیە بڕیارێکی دروستمان داوە".

هەروەها جەختی لەوەیش کردەوە، پەیوەندیەکانمان لەگەڵ وڵاتی ئیمارات بەهێزن و لە داهاتوودا گازی سروشتی ڕۆڵێکی کاریگەر لە گۆرانی پیشەسازی وزە دەگێریت و کاری هاوبەشمان لەگەڵ ئیماڕات دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین