ئێران لە پێناو کەمکردنەوەی سزاییە ئابووریەکان بەرپرسێکی تازەی بۆ عێراق دامەزراند کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزیری وزەی ئێران، عەباس بەهەشتی وەک نێردەی تایبەتی وڵاتی ئێران بۆ پۆستی هەماهەنگی وزە و پیشەسازی وزە ی ئێران لە عێراق دەستنیشانکرد. ئامانجی سەرەکی ءئێران لەو هەنگاوە، زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی وزەی ئێرانە بۆ عێراق و کەمکردنەوەی سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا لەسەر ئابووری ئێران.

ئێران بۆ کەمکردنەوەی سزاییە ئابووریەکان و هەناردەکردنی وزەی زیاتر بۆ عێراق، نێردەیەکی تایبەتی بۆ ئەو پرسە دامەزراند.

ئامانجی ئێران لەو بڕیارە،زیادبوونی هەماهەنگی زیاتری نێوان عێراق وئێرانە، بە تایبەت کە حکوومەتی بەغدا، وێڕای فرەچەشنکردنی ڕێککەوتنەکانی لە بواری وزە، بەڵام هاوردەکارێکی سەرەکیی وڵاتی ئێرانە بۆ گازی سروشتی وکارەبا،

هاوکات ئامانجێکی تری عێراق، دروستکردنی فشاری زیاترە لەبەردەم جوڵەو سیاسەتەکانی ئەمریکایە لە خاکی عێراق.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، وەزیری نەوتی ئێران، جەواد ئەوجی، عەباس بەهەشتی وەک نێردەی تایبەتی وڵاتی ئێران بۆ پۆستی هەماهەنگی وزە و پیشەسازی وزە ی ئێران لە عێراق دەستنیشانکرد.

ئەمە یەکەمجارە حکوومەتی ئێران ئەو پۆستە دەستنیشان بکات، هەروەها بڕیای دیاریکردنی بەهەشتی بۆ بەرێوەبەردنی ئەو پۆستە، بووە جێگەی باسی پسپۆران و شارەزایانی وزە، بە تایبەت کە عەباس بەهەشتی،  پێشووتر وەک سەرۆکی ئاسایشی پیشەسازی وزە لە سەردەمی بیجان زەنگەنە کاری کردووە، ئەمەیش بە مانای ئەوە دێت، ئێران دەیەوێت هەماهەنگی و ئاستی بازرگانیکردنی بواری وزەی لە گەڵ بازارەکانی عێراق فراوانتر بکات.

 بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی وزەی ئێران، ئەرکە سەرەکییەکانی عەباس بەهەشتی، هەماهەنگیکردنە لە گرێبەستەکانی نەوتی نێوان ئێران وعێراق و لەبەرامبەردا عێراق کاڵا هەناردەی بازاڕەکانی ئێران دەکات.

لەهەمانکاتدا سەرپەرشتیاریکردنی بیرە نەوتیە هاوبەشەکانی سەر سنووری عێراق و ئێران (بیرە نەوتی ئازادیگان و ئازار) لە چوارچێوەی West Karon Home Group، یەکێکی ترە لە ئەرکە گرنگەکانی بەهەشتی. جگە لەوەی دانەوەی قەرزەکانی ئێران لە لایەن حکوومەتی عێراق، لە کارە گرنگەکانی عەباس بەهەشتین لە پۆستە تازەکەیدا. 

ئەم سیاسەتەی ئێران لەو کاتەدا، هاوتایە لەگەڵ هەمان سیاسەتی ئێرانە لەگەڵ ڕووسیا وکۆریای باشوور بۆ کەمکردنەوەی سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ سەر بازارەکانی وزە.

ئەم بڕیارەی سیاسەتەکانی ئێران لە عێراق لە کاتێکدایە، دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی تازەی حکوومەتی ئێران، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند" لە پێناو کەمکردنەوەی سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، ئێمە بەرهەمی پترۆکیمیای زیاتر هەناردەی وڵاتانی دراوسێ دەکەین".

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گۆران لە هاوکێشە سیاسیەکانی وڵاتانی زلهێز لە خاکی عێراق، هەناردەکردنی گازی ئێرانی بۆ بازارەکانی عێراق لە 49 ملیۆن مەتر سێجا بۆ تەنیا 8 هەزار مەتر سێجا نزمبوویەوە، لە ئەنجامدا  عێراق بەرهەمهێنانی 5500 مێگاوات کارەبای لەدەستدا.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین