عێراق داوایەک ئاراستەی ئۆپێک پلەس دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزیری وزەی عێراق داوا دەکات ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات و پێیواییە بازارەکانی نەوت لە ئێستادا جێگیر و سەقامگیرن

وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عبدولجەبار لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ ناوەندی هەواڵی "اقتصاد الشرق مع Bloomberg" داوایەک ئاراستەی ئۆپێک پلەس دەکات.

لەبارەی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، وەزیری وزەی عێراق وتی" هەرچەندە ئابووری عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بۆتەوە، بەڵام پابەندی بڕیارەکانی ئۆپێک پلەسین"

هەروەها وتی" لە ئێستادا بازارەکانی نەوت سەقامگیرن و لە قازانجی بەکاربەرو بەرهەمهێنەکانی نەوتە، بۆیە داوا دەکەین ئۆپێک پلەس لەسەر پلانی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەردەوام بێت".

وەزیری نەوتی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا، باسی داهاتووی کەرتی وزەی عێراقی کرد و رایگەیاند" لە چوارساڵی داهاتوودا، عێراق توانای دابینکردنی ڕێژەی ٪80ــی  گازی سروستی خواستی ناوخۆیی دەبێت"

ئیحسان عبدولجەبار ئەوەیشی زیادکرد" لە چوارچێوەی چوار پرۆژەی ستراتیژی، ئامانجی ئێمە بەرهەمهێنانی 4 ملیار پێ سێجای گازی سروشتیە لە 2025ــدا".

سەبارەت بەو پرۆژانەی کە حکوومەتی عێراق کار بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سورشتی لێ دەکات، وەزیری وزەی عێراق وتی" هەریەکە لە پرۆژەکانی گازی الناصرية و حقل الحلفاية، حقل أرطاوي، غاز البصرة و  حقل أرطاوي بە رێژەی بەرهەمهێنانی 200،300، 400، 300 ملیۆن پێ سیجا بە دوای یەکدا، دەبەنە هۆی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی".

لە هەمانکاتدا لەبارەی رێککەوتنەکانی عێراق و فەرەنسا لە بواری وزەدا، وەزیری وزەی عێراق وتی" رێککەوتنی کۆتایی نێوان عێراق و فەرەنسا ، واژووکردنی 4 گرێبەستی لەبارەی وزەی خۆر بەدوادا هات، لە هەمانکاتدا بەرهەمهێنانی 600 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی و پرۆژەیەکی ئاوی دەریا بۆ پەرەپیدانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، لە پرۆژە گرنگەکانی نیوان هەردوو وڵاتن، بۆ زیادکردنی  ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی عێراقی"

ئیحسان عبدولجەبار وتیشی" پەرەپیدانی کێلگەی أرطاوي النفطي، بە هاوبەشی لەگەل کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی، کاریگەریەکی زۆری بۆسەر کەرتی نەوت وگازی عێراق دەبێت لە ساڵانی داهاتوودا".

تایبەت بە پەیوەندیەکانی عێراق و ئێران لە کەرتی وزە، وەزیری وزەی عێراق وتی" ماوەی چەند مانگێکە ئاستی هاوردەکردنی کارەبای ئێران بۆ عێراق کەمیکردووە، بەڵام بەردەوامین لە هاوردەکردنی گازی سروشتی ئێران و بەشێکی کارەباش لە تورکیا هاوردە دەکەین"

لە کۆتایدا وەزیری وزەی عێراق، باسی لە پێوەندیەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو کرد و رایگەیاند" دانووستانەکانمان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو  بە تایبەت سعوودیە لە ئاستیکی باشدان و پرۆژە هاوبەشەکانی نیوان هەردوو لا، لە بواری بەرهەمهێنانی وزەی خۆر گرنگی تایبەتیان بۆ ئابووری عێراق دەبێت لە بەرهەمهێنانی کارەبایەکی بێ تێچوو".

ئیحسان عبدولجەبار پێشبینی کرد لە چوار ساڵی داهاتوودا، عێراق بتوانێت رێژەی ٪90ــی کارەبای ناوخۆ دابین بکات، لە ڕیگەی زیادکردنی بڕی 7.7 گێگاوات کارەبا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین