عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕی به‌غداد توده‌ى عێراقى زانیارى له‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا له‌ به‌عشیقه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ئاشكراى ده‌كات كه‌ ئه‌و بنكه‌یه‌ پێشتر مه‌شقى به‌ هێزێكى سوننه‌ كردووه‌ به‌ ناوى "پاسه‌وانانى نه‌ینه‌وا".

ئه‌مڕۆ پێنجه‌شممه‌ 23 ى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا له‌ به‌عشیقه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاشكراى كردووه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانى ئه‌و بنكه‌یه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ مه‌شق و راهێنانى به‌ هێزێكى سوننه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌ربه‌ ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى پێشووى مووسڵن.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ زانیارییه‌كانى له‌ غیاس سورچى به‌رپرسى راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له‌ مووسڵ وه‌رگرتووه‌ كه‌ گوتوویه‌تى، "ئه‌و بنكه‌یه‌ 600 كه‌سى تێدایه‌ و هاوكارییه‌كانیان به‌ فڕۆكه‌ پێده‌گات".

دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه‌ سه‌ربازه‌كانى ئه‌و بنكه‌یه‌ به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێت ئه‌گینا به‌ وشكانى و پیاده‌ هاتوچۆ ناكه‌ن. پێشتر مه‌شقیان به‌ هێزێكى سه‌ربه‌ ئه‌سیل نوجه‌یفى كردووه‌، به‌ ناوى پاسەوانانى نه‌ینه‌وا، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و مه‌شقكردنه‌ وه‌ستاوه‌.

چه‌ندان جار په‌رله‌مانتارانى عێراق كه‌وتوونه‌ته‌ ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له‌ به‌رانبه‌ر بوونى هێزه‌كانى توركیا له‌ عێراق، چه‌ند جارێكیش ئه‌و بنكه‌یه‌ مووشه‌كباران كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین