سه‌در به یه‌كجارى ده‌ستبه‌ردارى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت نه‌بووه
نوچه‌نێت
جارێكى تر سه‌در به لێدوانێكى نوێى كاغه‌زه سیاسییه‌كانى ماڵى شیعه‌ى تێكه‌ڵ كرده‌وه، ئه‌وه‌یش كاتێك بوو كه شه‌وى رابردوو 24ى ئه‌یلوول گوتى نایه‌وێ سه‌رۆك وه‌زیران له بنه‌ماڵه‌ى سه‌در بێت.
ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و لێدوانانه بوو به درێژایى ساڵى رابردوو داویه‌تى، سه‌در و ره‌وته‌كه‌ى به‌رده‌وام دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، كه ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو بۆ ره‌وتى سه‌در بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25 ى ئه‌یلوول رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، سه‌در وازى له بیرۆكه‌ى ئه‌وه هێناوه، سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بۆ ره‌وته‌كه بێت، چونكه پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو جه‌عفه‌ر سه‌درى ئامۆزاى موقته‌دا سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید بكرێت، كه ئێستا باڵیۆزى عێراقه له به‌ریتانیا.
ره‌وتى سه‌در به نیازه له سه‌رووى 85 كورسى په‌رله‌مان بهێنێ
ره‌وتى سه‌در كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه رێبه‌رایه‌تى ده‌كرێت، له هه‌ڵبژاردنى رابردوو به گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى سیاسى داده‌نرا له په‌رله‌ماندا كه له هاوپه‌یمانى سائیروون پێكهاتبوو. له‌م هه‌ڵبژاردندا چه‌ندان بۆچوونى جیاواز له لایه‌ن خودى سه‌دره‌وه خراونه‌ته‌ڕوو كه هه‌ندێكیان پێچه‌وانه‌ى یه‌كتر بوون. سه‌ره‌تا موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو بۆ ره‌وته‌كه بێت، كه‌چى له ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مووز كتوپڕ رایگه‌یاند، ره‌وته‌كه به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناكات و كه‌چى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواتر دووباره هاته‌وه ناو هه‌ڵبژاردن.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئێستایش ره‌وتى سه‌در به نیازه له سه‌رووى 85 كورسى په‌رله‌مان بهێنێ، ئه‌مه‌یش ماناى وایه جارێكى تر مه‌سه‌له‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت به ده‌ست ره‌وته‌كه‌وه ده‌بێت.
هاوكات له هه‌مان راپۆرته‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوان لایه‌نه شیعه‌كان، له گفتوگۆكردن بۆ دانانى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بنه‌ماى دوو جۆر كێبڕكێ ده‌بێت یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ژماره‌ى ئه‌و كورسییه‌وه وه‌ستاوه كه لایه‌نى خاوه‌ن كاندیده‌كه به‌ده‌ستى ده‌هێنێ و دووه‌میش له‌سه‌ر بنه‌ماى كه‌شه نیشتمانییه‌كه‌یه كه چه‌نده په‌سه‌ند ده‌كرێت، واته ئه‌و كاندیده چه‌نده له لایه‌ن كورد و سوننه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت:
ئه‌مجاره كورد و سوننه‌یش بڕیار له‌سه‌ر كاندیده شیعه‌كه ده‌ده‌ن
شه‌رق ئه‌وسه‌ت چه‌ندان ناو ده‌خاته‌ڕوو گوایه له دانوستاندنه سیاسییه‌كان بۆ كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێن، ناوه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: مسته‌فا كازمى، عه‌دنان زورفى، قاسم ئه‌عره‌جى، فالح فه‌یاز، محه‌مه‌د شیاع سوودانى، نورى مالیكى، هادى عامرى.
راپۆرته‌كه باس له خاڵێكى تر ده‌كات و پێیوایه به‌هۆى ئه‌م خاڵه‌وه ئه‌م جاره هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كورد و سوننه پێیانوایه ئه‌مجاره ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر كاندیدى شیعه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بده‌ن، ئه‌مه‌یش به واتاى ئه‌وه ده‌بێت به‌شدارى ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ قۆناغێكى تر ده‌گوازرێته‌وه، به‌ره‌و هاوبه‌شى له بڕیارى سیاسى وڵات ده‌ڕوات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment