وه‌زیرى نه‌وتى عێراق روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێم ده‌دات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق راگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى مانگانه‌ داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌ و به‌ به‌ڵگه‌ به‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراقى ده‌دات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى ئه‌یلوول ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ لێدوانێكى كه‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى ده‌كات حكومه‌تى عێراق مانگانه‌ به‌هاى 250 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "حكومه‌تى عێراق مانگانه‌ به‌هاى 250 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌ نرخى سۆمۆ یه‌كلایى ده‌كاته‌وه‌ و وه‌ك به‌ڵگه‌ له‌ كۆمپانیاى سۆمۆوه‌ ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ به‌ به‌ڵگه‌ بكرێت كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستانە".  ده‌شڵێ، "ئه‌م بڕانه‌ به‌شى هه‌رێمى كوردستانن له‌ بودجه‌ى گشتى".

له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021  رێژه‌ى 12% بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان كراوه‌، به‌و مه‌رجه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان مانگانه‌ به‌هاى 250 هه‌زار به‌رمیلى به‌رمیل به‌ به‌غدا بدات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین