داهاتى نه‌وتى عێراق شه‌ش ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاند کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهاتى مانگى ئابى راگه‌یاند، به‌گوێره‌ى ئه‌و داتایانه‌ى له‌ لایه‌ن كۆمپانیاى سۆمۆ ئاماده‌ كراوه‌، عێراق له‌ مانگى ئاب بڕى 94 ملیۆن و 660 هه‌زار و 239 به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌، به‌ داهاتى شه‌ش ملیار و 553 ملیۆن و 762 هه‌زار دۆلار.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27 ى ئه‌یلوول وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهاتى مانگى رابردووى راگه‌یاند، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو له‌ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق 91 ملیۆن و 655 هه‌زار و 930 به‌رمیله‌، كه‌چى بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى سێ ملیۆن و چوار هه‌زار 309 به‌رمیل بووه‌.

له‌ راگه‌یێندراوێكدا وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تێكڕاى نرخى نه‌وتى فرۆشراو  69.2 دۆلار بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین