بایدن ده‌ستى وڵاتێكى عه‌ره‌بى له‌ عێراق واڵاتر ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ئوردن ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدن بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزتر بووه‌، چونكه‌ پێشتر دۆناڵد تره‌مپ رۆڵى ئوردنى فه‌رامۆش كردبوو".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27 ى ئه‌یلوول رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى له‌باره‌ى به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ئوردن بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ندان بوارى ئه‌منى و سیاسى و ئابوورى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزبووه‌ و ته‌نانه‌ت ئوردن هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییشى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانى سه‌ربه‌ ئێران هه‌بێت.

هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش ئوردن په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بووه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ بوارى بازرگانى و ئابوورى، كه‌چى رۆژنامه‌كه‌ پێیوایه‌ له‌گه‌ڵ بوونى بایدن به‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رۆڵى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێزتر بووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "له‌گه‌ڵ بوونى بایدن به‌ سه‌رۆك، په‌یوه‌ندى هه‌رێمایه‌تیش كراوه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ ئاستى عه‌ره‌بى-عه‌ره‌بى، بۆیه‌ قبووڵكردنێك بۆ رۆڵى نوێ له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ رۆڵى ئوردن و میسر و عێراق له‌ سیاسه‌تى هه‌رێمایه‌تى له‌سه‌ر حیسابى هه‌ندێك وڵاتى كه‌نداو زياتر ده‌ركه‌وتووه‌".

بۆیه‌ جیا له‌وه‌ى ئوردن بۆ به‌رژوه‌ندى ئابوورى له‌ عێراق پێگه‌ى خۆى به‌هێز ده‌كات، ئه‌مریكایش پاڵپشتى ئه‌وه‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێ ئوردن بۆ عێراق ده‌روازه‌یه‌كى كراوه‌ى عه‌ره‌بى بێت، دواجار ئه‌و وڵاته‌ ته‌نیا له‌ژێر هه‌ژموونى ئێران نه‌بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین