حکوومەتى هەرێم دوو وێستگەى کارەبا بۆ مەخموور دادەنێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بە گوژمەى زیاتر لە ملیارێک دینار، دوو پڕۆژەى کارەبا لە مەخموور جێبەجێ دەکرێت، هەروەک وەزارەتى کارەبا دەڵێت، ئەم پڕۆژەیە کێشەى کەمى کاتژمێرەکانى کارەبا لەو ناوچەیە چارەسەر دەکات و  و بارزۆرى سەر تۆڕەکارەکانى کارەباش کەم دەکاتەوە.

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "دوو پڕۆژەى گرنگى کارەبا لە مەخموور جێبەجێ دەکرێت، لەوانە وێستگەی کارەبای بنار، لەگەڵ راکێشانی فیدەرێکی 33KV لە ناحیەى قەراجى سەر بە مەخموور."

هاوکات هەردوو پڕۆژەکە  بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى کارەبا، "بە گوژمەی (1.742) ملیار دینار جێبەجێ کراون."

وا بڕیارە پێش وەرزی زستان وێستگەیەکی دیكه‌ش بکرێتەوە لە مەخموور، کە ھەردووکیان 50 مێگاوات کارەبا دابین دەکەن و دەتوانرێت کاتژمێرەکانی کارەبا رێکبخات، لەگەڵ چاککردنەوەی ئەو تاوەرانەی کارەبا کە لەلایەن داعشەوە تەقێنراونەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین