نرخى نەوت (80) دۆلارى تێپەڕاند ئابووری جیهان

نوچەنێت:

نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت (80) دۆلارى تێپەڕاند، هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساس بە (76) دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (28)ى ئەیلوولى (2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە دەستپێکی مامەڵەکانی بازاڕی ئاسیا بە رێژەی سەدا (0.9) بۆ (80.24) دۆلار بەرزبووەوە، زیادبوونى خواست، نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە سێ ساڵی رابردوودا.

سەبارەت بە هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، دەزگای نوچە، لە راپۆرتێکی شیکاریدا، هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی خێرایی نرخی نەوتی ئاشکرا کردن.  جگە لەوە شارەزایان پێیانوایە کەمبوونەوەی لێکەوتەکەکانی کۆرۆنا، بە تایبەت دوای دابەشکردنی ڤاکسین، ئاسانکاری لە رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی خواست بۆ نەوت زیاتر بێت.

هەروەها دەشڵێن، بەرزبوونەوەی نرخی گازی سرووشتی و خەڵووز هۆکارەکانی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین