رۆژنامه‌یه‌ك: به‌ هۆى شیعه‌كانه‌وه‌  هه‌ڵبژاردن به‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، گۆڕه‌پانى هه‌ڵبژاردنى كورد و سوننه‌ تا ئێستا ئارامه‌، كه‌چى ململانێیه‌كان له‌ناو پێكهاته‌ى شیعه‌ توندتر بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ناكرێت هه‌ڵبژاردن به‌ "سه‌لامه‌تى" تێپه‌ڕێت.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دووى تشرینى یه‌كه‌م، له‌ راپۆرتێكدا باسى توندبوونى ململانێی نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كان و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ كاتێكدا گۆڕه‌پانى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ به‌ره‌ى كورد و سوننه‌ ئارامه‌ ئه‌وا ململانێیه‌كان له‌نێوان سێ لایه‌نى شیعه‌ توندتر بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سێ لایه‌نه‌یش بریتین له‌ ره‌وتى سه‌در به‌ رابه‌رایه‌تى موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ رابه‌رایه‌تى هادى عامرى و سێیه‌میشیان هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایه‌ كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێیوایه‌ ئه‌و هۆشدارییه‌ى دوێنێ موقته‌دا سه‌در به‌ وڵاتانى دراوسێى داوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروبارى هه‌ڵبژاردن مه‌به‌ستى ئێرانه‌، چونكه‌ ده‌زانێ هه‌ر دوو ركابه‌ره‌كه‌ى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌ربه‌ ئێرانن.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "هه‌شت رۆژ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن مشتومڕى سیاسى و هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ئه‌و سێ لایه‌نه‌ زیادى كردووه‌، ململانێى به‌ڵێنه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌نێوانیان توندتر بووه‌، ئه‌مه‌یش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ سه‌لامه‌تى تێناپه‌ڕێت".

به‌ بڕواى رۆژنامه‌كه‌ تا ئێستا یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆن كێیه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌ت پێكبهێنێ، ئه‌وه‌یانه‌ كه‌ زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنێ، یانیش له‌نێو په‌رله‌مان گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى ده‌بێت؟جگه‌ له‌مه‌یش رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، مالیكى نه‌بێت كه‌ هێزى چه‌كى نییه‌، به‌ڵام پێشبینى خراپ ده‌كرێت ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌نجامه‌كه‌ به‌ ره‌زمه‌ندى هاوپه‌یمانى سه‌در و فه‌تح نه‌بێت كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن هێزی میلیشیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین