داهاتی نەوتی عێراق بۆ حەوت ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازارەکان، نەبووە هۆی دابەزینی داهاتە نەوتیەکان و تەنیا لەمانگی سێپتێمبەردا، عێراق نزیک لە 7 ملیار دۆلار داهاتی لە فرۆشتنی زیاتر لە 92 ملیۆن بەرمیل نەوت دەستکەوتووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری مانگی سێپتێمبەری داهاتەکانی فرۆشتنی نەوتیان بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ئامارە ڕاگەیانراوەکان، حکوومەتی بەغدا لەمانگی 9ــی 2021، بڕی 6 ملیار و 711 ملیۆن و 7هەزار دۆلار داهاتی لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە. بەراورد بە داهاتەکانی نەوت لە مانگی ئابدا، بڕی 198 ملیۆن دۆلار لەداهاتە نەوتیەکانی عێراق زیادیان کردووە.

عێراق لەو مانگانەدا، ڕۆژانە بە تێکرای 3 ملیۆن و81 هەزار  بەرمیل نەوتی بە 72.61 دۆلار فرۆشتووە. بەراورد بە مانگی رابردوو کە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 96 دۆلار فرۆشراوە، دەرخەری ئەو ئەنجامەن، هەرچەندە ئاستی هەناردەکردنی نەوت زیادی نەکردووە و بە بڕی 2 ملیۆن و 237 هەزار بەرمیل کەمی کردووە ، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە قازانجی بازارەکانی نەوتی عێراقدا بووە و بۆیە داهاتەکان زیادیان کردووە.

ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازارەکان لە مانگێکدا بڕی 92 ملیۆن و422 هەزار و 485 بەرمیل نەوت بووە، لەو ڕێژەیەدا، بڕی 89ملیۆن و 224 هەزار و 354 بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی ناوەڕاست وباشووری عێراق هەناردە کراون، هاوکات بڕی 992 هەزار 857 بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک بۆ بازارەکانی جیهان فرۆشراون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین