ئاستی بەرهەمهێنانی وزە لە رووسیا ژمارەی پێوانەی تۆمار دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

هاتنی زستانی سارد و درێژە کێشانی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت، چاوی شرۆڤەکارانی خستۆتە سەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی وزەی رووسیا، بۆ دەربازبوون لەقەیرانی نرخەکانی نەوت و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن رووسیاوە.

وەزارەتی نەوتی ڕووسیا، ئامارەکانی مانگی ئەیلولدا تایبەت بە هەناردەکردنی نەوت بڵاوکردەوە. لە 13 مانگی ڕابردوو  و دوای قەیرانەکانی پەتای کۆرۆنا بۆسەر بازارەکانی وزە، رووسیا تەنیا لەمناگی 9/2021  زیاتر لە 10.716 ملیۆن بەرمیل نەوتی  هەناردەی دەرەوەی سنوورەکانی کردووە، ئەمەیش بەراورد بە مانگی ئابدا، بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکردنە بە رێژەی ٪2.6.

بە گوێرەی دواین کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس، وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێژەی بەرهەمهێنانیان زیاد دەکەن، رووسیا شی یەکی پشکی ئەو زیادکردنەی بەردەکەوێت.

لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی نەوتی رووسیا، ئاماژە بە پۆڵێنی بەرهەمهێنانی وزەی ڕووسیا  نەکراوە، ئەمەیش گومانی لای شرۆڤەکاران و شارەزایانی بواری وزە لە بەردەم پابەند بوون و نەبوونی رووسیا بە بریارەکانی ئۆپێک پلەس بۆ  بەرهەمهێنانی ئاستی نەوت دروستکردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین