عێراق چه‌ك له‌ سێ وڵات ده‌كڕێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، عێراق له‌ بودجه‌ى ساڵى داهاتوو چه‌ك له‌ رووسیا و فه‌ڕه‌نسا و كۆریاى باشوور ده‌كڕێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پێنجى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى لێدوانی به‌در زیادى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات پێشنیارى داراییان بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى چه‌ك بكڕێت.

به‌در زیادى باس له‌وه‌ ده‌كات به‌ هۆى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵ "2021" زۆرینه‌ بۆ بودجه‌ى به‌كارخستن بوو، بۆیه‌ نه‌توانرا كار بۆ كڕینى چه‌ك بكڕێت، ده‌شڵێ "عێراق پێویستى به‌ سیسته‌مى به‌رگرى پێشكه‌وتوو هه‌یه‌، نرخى ئه‌و سیسته‌مانه‌ به‌رزن بۆیه‌ عێراق روو له‌ فه‌ڕه‌نسا و كۆریا و رووسیا ده‌كات".

پێشتر چه‌ندان جار باس له‌وه‌ كراوه‌ عێراق چه‌ك له‌ رووسیا ده‌كڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێت ئه‌وا پێشبینى ده‌كرێت رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى ئه‌مریكا ببێته‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین