هه‌ڵبژاردن چاره‌نووسى راپه‌ڕینى تشرین ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ماڵپه‌ڕى فڕانس 24 باس له‌و پێشبینیانه ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرێت، یه‌كێكیان تایبه‌ت ده‌بێت به راپه‌ڕینه‌كانى تشرین.
له مانگى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر"ى ساڵى 2019 خۆپيشاندانێكى سه‌رتاسه‌رى له شاره‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو له ئه‌نجامدا عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كات ناچاركرا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. هێزه چه‌كداره‌كان به توندى به‌ره‌نگارى خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا زیاتر له 600 كه‌س كوژرا و نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق هه‌ر له‌سه‌ر داواى خۆپیشانده‌ران بوو، به‌ڵام ئێستا كه له تشرین هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت چاره‌نووسى خۆپيشاندانه‌كان چى ده‌بێت، ئایا بۆ یه‌كجاریى ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌رییه له‌ناو ده‌چێت یانیش جارێكى تر خۆپيشاندانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟
هه‌ر دوو پێشبینى له‌لایه‌ن چاودێرانى سیاسى هه‌یه، به تایبه‌ت ده‌زانرێت هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره نییه نوێنه‌رایه‌تى خۆپيشانده‌ران بكات، چه‌ند حزبێكى نوێ و بچووك ده‌ركه‌وتوون، جگه له‌وه‌ى پاره‌ى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارییان نییه، له ركابه‌رییه‌تى حزبه كۆنه‌كانیش كه‌م ئه‌زموونن. جگه له‌مه بێئومێدییه‌كى گه‌وره له‌لاى عێراقییه‌كان هه‌یه له‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن جارێكى تر لایه‌نه كۆنه‌كان دووباره ده‌كاته‌وه و نابێته هۆكارى گۆڕانكارى. بۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه چاوه‌ڕێى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌كان ده‌كرێت.
له روانگه‌یه‌كى تریشیه‌وه هه‌ندێك پێیناوایه گۆڕانكارى گه‌وره له‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وه ده‌بێت چه‌ند لایه‌نێكى نوێ ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه، كه سه‌ربه راپه‌ڕینه‌كانى تشرینن ژماره‌یان نزیكه‌ى 12 حزب ده‌بێت، ئه‌وانه له‌ناو په‌رله‌مان له به‌ره‌ى چاكسازى ده‌بن و گۆڕانكارى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment