دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایی بودجە دەدرێت! کوردستان- عێراق

دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایی بودجە دەدرێت!

نوچەنێت

 پەرلەمانتارانی عێراق پێشبینی دەکەن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پرۆژەی یاسایی بودجەی عێراق بدرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیش پەسەند بکرێت. ئەمڕۆ یەکشەمە 14/2/2021 هەیسەم جبوری سەرۆکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کارەکانی تایبەت بە دارشتنی میزانییەی بودجەی عێراق دوای مانگێک لە گەیشتنی بە پەرلەمانی عێراق کۆتاییی پێهاتووە، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بخرێتە دەنگدانەوە. سەرۆکی لێژنەی دارایی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەیشدا، کە لێژنەکەیان لە کۆی 46 کۆبوونەوەی تایبەت بەم بوارە، توانی بڕی بودجەی ساڵ لە 77 ترلیۆن دینار بۆ 24 ترلیۆن دینار کەمبکاتەوە، هەروەها سەبارەت بە پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، جبوری گووتی: "کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بە شێوازی تەکنیک و هونەری دوور لە پرسە سیاسییەکان چارەسەر کراون بە هەماهەنگی لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی هەردوو لایەن! "

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین