زیانەکانی جەنگی سووریا لە کەرتی نەوت وکارەبا ئاشکرا دەکرێن ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزیری ئابووری و بازرگانی دەرەکی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، زیانەکانی کەرتی نەوت کارەبای سووریای لە ماوەی جەنگی سووریادا ئاشکرا کردوو و بە 195 ملیار دۆلار خەمڵاندی

جەنگە یەک دوای یەکەکانی سووریا زیانی زۆریان بەو وڵاتە گەیاندووە، جگە لەوەی بۆتە هۆی داڕمانی ئابووریەکەی و بەهای لیرەی سووری، هاوکات کەرتی وزەی سووریا زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەو پێیەی بە وڵاتێکی ترانزێتی سەرەکی دانەنرێت لە بەیەکەبەستنەوەی چوار دەریایی گرنگی ناوچەکە و پێگەی جوگرافیایایەکەی، سووریای بە وڵاتی چواردەریایی لە هاوکێشە جێۆسیاسی و ئیکۆنۆمیەکان  ناساندوووە.

لەوبارەیەوە وەزیری ئابووری و بازرگانی دەرەکی سووریا محمد سامر خەلیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەرچەندە زیانەکانی جەنگی سووریا ئەژمار ناکرێن، بەڵام کەرتی نەوت کارەبای سووریا لە ماوەی رابردوودا 195 ملیار دۆلار بووە"

بە گوێرەی قسەکانی وەزیری ئابووری سووریا بێت تا ساڵی 2020، زیانەکانی کەرتی نەوت 95 ملیار دۆلار و زیانەکانی کەرتی کارەبا بە 100 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین