مۆسکۆ وەزیرانی وزەی سووریا و عێراقی کۆکردەوە
نوچەنێت
ئاژانسی هەواڵی سانای سووریا، کۆبوونەوەی وەزیری وزەی سووریا و عێراقی لە مۆسکۆ ئاشکرا کرد و هەماهەنگی هەردوو وڵاتی بۆ کاکرکردنی پێکەوەیی و ڕیگریکردنی لە کاری تیرۆرستی لە ناوچە سنووریە هاوبەشەکانی نەوت وگاز دووپاتکردەوە
ڕۆژی چوارشەمە 13/10/2021، کۆربەندی هەفتەی وزەی ڕووسیا بۆ ساڵی 2021 لە مۆسکۆ بەرێوەچوو، بەرپرسانی جیهانی و هەرێمی بە تایبەت لە بواری وزە بەشداربوون لەو کۆربەندە و بووە هۆی لێکنزیکبوونەوە و کۆبوونەوەی تایبەتی نێوان وەزیرانی وڵاتانی ناوچەکە.
ئاژانسی هەواڵی سووریا “سانا”، کۆبوونەوەی وەزیری وزەی سووریا و عێراقی ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسەکە، هەریەکە لە ئیحسان عبدولجەبار و بەسام توعمە لە مۆسکۆ کۆبوونەتەوە و هەردوو لا هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنی سووریا وعێراقیان بۆ ڕێگیرکردن لە کارە تیرۆرستیەکان لە ناوچە هاوبەشەکانی نەوت وگاز دووپاتکردۆتەوە.
لەهەمانکاتدا، وەزیرانی وزەی هەردوو وڵاتی دراوسێ، گرنگی پتەوبوونی پێوەندیەکانی سووریا و عێراقیان بە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ گەشەی ئابووری و کەرتی وزە هەردوو وڵات ناوەزەند کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment