ئایا قەیرانی غاز روودەدات؟ کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوای ئەوەی نرخی سوتەمەنی بەرەرو بەرزبوونەوە دەچێت، پارێزگاری هەولێر دڵنیای نەهاتی قەیرانی غاز دەدات بە هاوڵاتییان.

 

ئەمڕۆ شەممە، 16-10-2021، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا رایگەیاند"کێشەی غاز تەنها لە پارێزگای هەولێردا نییە، بەڵکو لە تەواوی هەرێمی کوردستان هەیە، هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە قەیرانی غاز روونادات".

 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بۆ میدیاکان دەڵێت" کێشەی غاز تەنها لە پارێزگای هەولێر نییە بەڵکو لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەویش بەهۆی ئەوەی وێستگەی کۆرمۆر لەژێر کاری چاککردنەوەدایە و لەگەڵ خاوەن کارگەکان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە گفتووگۆداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".

سەبارەت بە رێگریکردن لە گرانبوونی نرخی غاز, پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە" لەمەودوا هەر سەیارەیەکی غاز پۆلیسێکی لەگەڵ دادەنێین بۆ دڵنیایی لە چۆنێتی دابەشکردنی غاز، چاوەڕێ دەکەین لە ماوەی دووهەفتەدا وێستگەی کۆرمۆر چاک ببێتەوە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین