راوێژكارى كازمى : هه‌ژماركردنى ده‌ستى له‌ سه‌رجه‌م وێستگه‌كان ته‌واو بووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حوسێن هینداوى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند، هه‌ژماركردنى ده‌ستى له‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كانى ده‌نگدان ته‌واو بووه‌ و به‌ ته‌واوى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى ئه‌لیكترۆنى هاوتا كراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" حوسێن هینداوى راوێژكارى مسته‌فا كازمى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق "واع" ئاشكراى كرد پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنى ده‌ستى له‌ ته‌واوى وێستگه‌كانى عێراق ته‌واو بووه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌نجامه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى ئه‌لكترۆنى یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌".

هاوكات هینداوى لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ داوه‌ و ده‌ڵێ، "حكومه‌ت ته‌واوى ئاسانكارییه‌كانى بۆ كۆمیسیۆن كردووه‌، به‌ڵام ده‌ستى نه‌خستووه‌ته‌ كاره‌كانى".

عیماد جه‌میل ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندن له‌ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانێكى بۆ  ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ده‌ڵێ، "كۆى سكاڵاكان ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ 356 سكاڵا و دووانیان سوورن". 

رۆژى 10ى ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دواتر ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ راگه‌یێندرا. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى كۆمیسیۆن رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردن 41% بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین