توركيا و ئيمارات پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان دەدەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزيرى دەوڵەتى ئيمارات بۆ كاروبارى بازرگانى دەرەوە، لەگەڵ شاندێكى بازرگانى توركيا كۆبوونەوە، بۆ پەرەپێدانى پەيوەندییە بازرگانییەکانى نێوانيان.

ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (17/تشرینی دووه‌م/2021) ماڵپەڕى (وام)ى ئيمارات بڵاويكردەوە، د.سانى بن ئەحمەد زەيودى، وەزيرى دەوڵەت بۆ كاروبارى بازرگانى دەرەوە، لە پەراوێزى چالاكييەكانى پێشانگاى ئيكسبۆى دوبەى (2020) لەگەڵ شاندێكى بازرگانى توركيا كۆبوونەوە، کە تێیدا پەرەپێدانى پەيوەندیى بازرگانى نێوانیان تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەیان بووە.

ئاشکراشى دەکات، هەردوولا رێككەوتن هەنگاوى كردەيى بنێین بۆ پەرەپێدانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و وەبەرهێنان لە نیوان ئیمارات و تورکیا.

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا، د.سانى زەيودى بەرەوپێشچوونەكانى دۆخى ئابوورى ئيماراتى بۆ شاندە تورکییە خستۆتەڕوو، باسى لە ياسا نوێيەکەى ئيماراتیش کردووە، بەپێى ئەم یاسایە وەبەهەرێنەران لە وڵاتەکەى وەبەرهێنان بە تەنها ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەى ئیمارات لەگەڵییان هاوبەش بێت.

سەرەڕاى ناكۆكييەكانى نێوان ئیمارات و تورکیا، ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان ئەو دوو وڵاتە لە (2020) بە رێژەى لە 21%  زيادى كردووە، كە بە بڕى هەشت مليار و (900) مليۆن دۆلار بووە، هەروەها لە ساڵى (2019) ئاستى بازرگانى نێوانیان گەیشتۆتە حەوت مليار و (300) مليۆن دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین