چارەسەری هونەرمەندان بێ بەرامبەرە! کوردستان- عێراق

چارەسەری هونەرمەندان بێ بەرامبەرە!

نوچەنێت

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ 14/2/2021، لە نوسراوێکی فەرمیدا بەشە کارگێری و دارایی و یاساییەکانی، وەزارەتەکەی ڕاسپارد، کە چارەسەرکردنی سەرجەم هونەرمەندانی پارێزگای بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق، لە نەخۆشخانەو بنکە تەندورستیەکان بێ بەرامبەر و، لە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی دەبێت. ئەم بڕیارەی دکتۆر حەسەن تەمیمی لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، پلانی هاوکاری و پەرەپێدانی بۆ هونەرمەند و نوسەر و ڕۆژنامەنوسەکان داناوە، ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردن.

بە گوێرەی ئەو بڕیارە لە ئەمڕۆ  بە دواوە هەر هونەرمەندێکی عێراقی ئەندام لە سەندیکای هونەرمەندان لەسەر ئەستۆی حکومەت چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

سەرچاوە: وەزارەتی تەندورستی و ژینگە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین