عێراق نەوتەکەی لە وڵاتی  چین  عەمباردەکات. کوردستان- عێراق

عێراق نەوتەکەی لە وڵاتی چین عەمباردەکات.

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق بە رۆیتەرزی ڕاگەیاند: "پلانی وڵاتەکەی  لە داهاتوودا عەمبارکردنی  نەوتی عێراقە  لە عەمبارەکانی چین" لە پێناو گرنگی دانی زیاتر بە فرۆشی نەوتی وڵاتانی ئاسیا.

ئیحسان عەبودلجەبار راشیگەیاند، عێراق دیراسە  بۆ پێشنیازی  وڵاتی  پاکستان  دەکات بۆ دروستکردنی  عەمباری  نەوتی  لەو وڵاتە.
جگە لەوە  حکومەتی بەغدا  لە پلانیدایە، عەمباری (نەوت)ی،  لە چەندین وڵاتی تر  بونیات بنێت  بۆ گرنگی دانی  زیاتر  بە کەرتی  نەوت و وزە.

سەرچاوە: رۆیتەرز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین