وەزیری وزەی کوردستان شیکاری ئابوری

نوچەنێت

دکتۆر کەمال ئەتروشی هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزینی لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ گرفت و کێشەی تەکنیکی پاڵاوگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەراندەوە و ئاشکرای کرد لە چەند ڕۆژی دهاتوودا زیاتر لە ملیۆنێک هەشتا هەزار لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی کوردتسان و لەگەڵیشدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر گوندە سارد و شاخاوییەکان دابەشدەکرێت

وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان، دکتۆر کەمال ئەتروشی، لە دیمانیەکەی تەلەفونیدا هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی بەنزینی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاشکرا کردو ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا بەشە بەنزینی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و  نرخەکانی بەنزین کەمدەبنەوە.

دابەزینی بەهای بەنزین 

دکتۆر کەمال ئەتروشی لە وەڵامی پرسیاری هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزین وتی" بەرزبوونەوەی نرخەکانی بەنزین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هۆکارەکەی گرفتی تەکنیکی پاڵاوگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوون"

هەروەها وتیشی" پرسی بەرهەمهێنانی نەوت وپیشەسازییەکەی پرسێکی ئاڵۆزە و ئەوەی ڕوویداوە ئاسایی بووە و پاڵاوگەکان پێویستیان بە سیانە کردن هەربووە".

وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی چارەسەرکردنی گرفتە تەکینیەکان بە رووداوی راگەیاند" دوای دانیشتن و کۆبوونەوەم لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، پێکەوە بڕیاری چارەسەکردنی گرفتەکانمان دا و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر لە ملیۆنێک و هەشتا هەزار لیتر بەنزین رەوانەی بازارەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێن لە لایان حکوومەتی بەغداوە"

هاوکات وتیشی" لە چەند ڕۆژی داهاتوو نرخەکانی بەنزین کەمدەبنەوە، بە گوێرەی رێککەوتینی هەرێم و عێراق، نرخی هەر لیترێک بەنزین لە 650 دینار دەستپێدەکات جگە لە تێچووە لۆجستیکیەکان".

دابەشکردنی نەوتی سپی

سەبارەت بە دابشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و زستانی سەختی ئەمساڵ، وەزیری وزەی هەرێمی کوردستان وتی" لەگەڵ وەزیری وزەی عێراق، بڕیارماندا بە زووترین کات نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابەشبکەین، بە تایبەت گوند و دێهاتە دوورە دەستەکان و ناوچە شاخاوییەکان"

ئەتروشی وتیشی" لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەگاتە هەرێمی کوردستان"

لەبارەی نرخی نەوتی سپیەوە، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم ڕایگەیاند" نرخی هەر لیترێک نەوتی سپی بە 400 دینار دەبێت"

سەبارەت بە هۆکاری گارانی نەوتی سپی، ئەتروشی وتی" گرانبوونی بەهای نەوت لە بازارەکانی جیهان، هۆکارە لە گرانبوونی نرخی نەوتی سپی"

هاوکات جەختی لەوەیش کردەوە کە ئەو نرخە جێگری نییە و بازارەکانی نەوت لە جیهان بڕیار لەسەر نرخی نەوت دەدەن، چونکە، حکوومەتی عێراق ئەو نەوتە دەکرێت و  لە خاکی عێراق ناپالورێت".

لە وەڵامی پرسیاری میکازنمی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا. وەزیری وزەی کوردستان وتی" وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان وحکوومەتی بەغدا، لە ڕێگەی لێژنەیەکی چوارکەسیەوە، نەوت بەسەر گوندەکان و شوێنە دوور و شاخاوییەکان دابەش دەکات "

هەروەها وتی" بەهۆی گرنگی دابەسکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان و خەمی ئێمە بۆ گەیشتنی نەوت بۆ هەموو ماڵێک، ئامادەم خۆم سەرپەرشتی دابەشکردنی نەوت بکەم بەسەر هاوڵاتیاندا".

لە کۆتاییدا وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، لە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر گوند و دیهاتەکان، بە گوێرەی ڕێککەوتنی ئێمە بەغدا، قۆناغی دووەم نەوتی سپی بەسەر شارە و شارۆچکەکانی دەوروبەر دابەشدەکەین ، لەو قۆناغەشدا 50 ملیۆن لیر نەوتی تر دیت بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها قۆناغی کۆتایی، دابەشکردنی نەوتی سپییە بەسەر پارێزگا و شارە گەروەکان، دوای گەیشتنی قۆناغی سیێەم نەوتی سپی کە زیاتر لە 50 ملیۆن لیتری ترە.

ئەم لێدوانەی کەمال ئەتروشی  لە کاتێکدایە، دوینی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کۆبوونەوەی هەردوو وەزیرانی بەغدا و هەولیری ئاشکرا کردوو هەماهەنگیەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان دووپاتکردەوە

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین