ئەمریکا: وتووێژی زیادە لەگەڵ ئێران بە پێویست نازانین ئێران

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا" وتووێژی زیادە بۆ دەستپێکردنەوەی ئەنجام بە پێویست نازانین".

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە (18-10-2021) گوتی، ئەمریکا لەو بڕوایەدا نییە، وتووێژی زیادە لە برۆکسێل پێش لە دەستپێکردنەوەی دووبارەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لە ڤییەن، بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام پێویست بێت.

راگەیاندنەکانی ئێران رۆژی یەکشەممە (17-10-2021) لە زاری نوێنەری تەبرێز لە دوای ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی داخراوی پەرلەمان رایانگەیاند، کە بڕیارە نوێنەرانی ئێران و یەکێتی ئەوروپا رۆژی پێنجشەممەی (17)ی ئەم مانگە، لە برۆکسێل کۆببنەوە و دانوستان بکەن.  

جۆزەپ بورێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، دانوستانی بەرجام لەگەڵ ئێران لە ڤییەن بەڕێوەدەچێ و دانوستانێک لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئێران بۆ رۆژی پێنجشەمە لە ئارادا نییە.

ئێران وڵاتانی ئەندامی بەرجام تا ئێستا شەش جار وتووێژیان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی (2015) ئەنجام داوە، کە ئەمریکا ناڕاستەوخۆ لە ناویدا بەشدار بووە، بەڵام بە ئەنجامێکی دیاریکراو کە جێی رەزامەندی لایەنەکان بێت پێی نەگەیشتوون.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین