یابان داوایەک ئاراستەی ئۆپێک پلەس دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی رێژەی هەڵئاوسان و کەمبوونەوەی بەهای دراوی یوانی یابانی، ئەمەیش سەرۆک وەزیرانی سێیەم زلهێزی ئابووری جیهانی ناچار کرد داوای بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس بکات.

سێەم زلهێزی ئابووری جیهان، داوا لە وڵاتە بەرهەهێنەرەکانی نەوت دەکات، ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکەن.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا بۆسەر ئابووری جیهان، کاریگەری هاوشێوەی زیانە نەرێنەیەکانی کۆرۆنای لەسەر ئابووری وڵاتە بەکاربەرەکان دروستکردووە، هۆکاری ئەو کاریگەریەش، بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسان و گرانبوونی بەهای کاڵایە لە بازارەکانیاندا.

یابان کە لەسەر ئاستی جیهاندا، سێیەم زلهێزی ئابووریە، بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت و گاز، بۆتە هۆی کەمکردنەوەی بەهای دراوی یوان و هەروەها زیادبوونی بەهای کاڵا و ماددەی خامی کۆمپانیاییە یابانیەکان، ئەمەیش ئەجامی سەرهەڵدانی چەند گرفتێکە لە ئاستی هەناردە و هاوردەی ی یابان دروستکردووە لە بازارەکانی ئاسیادا.

لەو بارەیەوە سەرۆک وەزیرانی یابان، فومیو کیشیدا ڕایگەیاند" یابان ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە و داوا لە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت دەکەین، ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکەن".

کیشیدا وتیشی" ئێمە چاودێری بەرزبوونەوەی نرخی وزە و کاریگەریەکانی دەکەین لەسەر سێکتەری پیشەسازی یابان و هەروەها بژێوی  دانیشتوانەکەی".

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکانی نەوت و گاز، بۆتە هۆی دروستکردنی قەیرانی نرخ لە بازاڕەکانی وزەدا، ئەمەیش ترسی کەمی و لاوزی گەشەی ئابووری لە جیهان دروستکردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی ئۆپێک پلەس لە دواین کۆبوونەوەیدا، بڕیاری هێشتنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هاوشێوەی مانگەکانی تر دا و لەهەمانکاتدا سەرۆکی رووسیا پێشبینی کرد نرخی نەوت بگات بە 100 دۆلار.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین