سعوودیە: یەکەمین جارە ڕۆڵی ئێمە لە ئۆپێک سنووردار بێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

شازادە عبدولعەزیز کوری شا سەلمان لە بارەی هۆکارەکانی زیاد نەکردن و دروستبوونی قەیرانی نرخەکانی وزە، دووپاتیکردەوە ئەگەر نەوتیش زیاد بکەین ئەوا گرفتەکە چارەسەر نابێت چونکە نەبوونی پاڵاوگەی گۆرینی نەوت هۆکارێکی سەرەکی ئەو قەیرانەی ئێستای بازارەکانن.

وەزیری وزەی سعوودیە شازادە عبدولعەزیز کوری شا سەلمان، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی هەفتەی سیرای هیندی زانیاری دەربارەی ڕۆلی ئۆپێک و هۆکارەکانی زیادنەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ءئاشکرا کرد.

 عبدولعەزیز وتی" ڕێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی کە ناسراوە بە ئۆپێک پلەس، هیچ کورتهێنانێک لە خستنەرووی نەوت لەبازارەکاندا نابینن".

هەروەها وتی “ئۆپیک پلەس ڕۆلێکی کاریگەری هەبووە لە ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت”.

وەزیری وزەی سعوودیە بە ئامادەبووانی کۆربەندی هەفتەی سیرای هیندی راگەیاند" بۆ یەکەمجارە، ڕۆڵی خۆمان بە سنوورداری دەبینین"

کوری شای سعوودیە ئەوەیشی زیادکرد" پرسی ئێستای بازارەکانی نەوت، پرسی کەمی یان کورتهێنانی نەوت نیە لەبازارەکاندا، ئەگەر هاتوو نەوتمان زیاد کرد، کوا پاڵاوگە بۆ ئەوەی ئەو نەوتە بگۆڕێت؟".

سەبارەت بە هۆکاری دروستبوونی ئەو قەیرانەی بازارەکانی نەوت و وزە، وەزیری وزەی سعوودیە رەخنەی توندی ئاراستەی  حکوومەت و کۆمپانیاکانی بواری نەوت کردو دووپاتیکردەوە، نەبوونی پلانی سەرکەوتوو بۆ پارێزگاریکردن لە کۆگایەکانی نەوت و شکستهێنانی پێشبینیەکان بۆ بواژنەوەی تەواوەتی بازارەکان دوای پەتای کۆرۆنا، بازارەکانی نەوتی بەم ڕۆژەی ئێستا گەیاند.

هەروەها جەختی لەوەیش کردەوە، کە نەبوونی وەبەرهێنانی پێویست لە بوارەکانی نەوت وگاز، بۆتە هۆی دروستبوونی ئەو فشارەی سەر بازارەکان. لەوبارە یەوە وەزیری وزەی سعوودیە وتی" جیهان و بازارەکانی وزە پێویستیان بە گرنگیدانی زیاتر هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی جیهانی و گۆرانی کەشوهەوا، بەڵام نابێت لەبەر خاتری یەکێکایان ئەوی تر پشتگوێ بخەین".

وەزیری وزەی سعوودیە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەر گۆرانکاریەک ئاشکراو  کرد و وتی" سعوودیە هەوڵ دەدات نموونەیەکی جوان و کارا بێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک، هەروەها هەوڵی بەدەستهێنانی ئاسایشی وزە دەدەین و هاوسەنگی دروست دەکەین لە نیوان داواکاری ئێستا و داهاتووی بازارەکان".

ئەم وتانەی وەزیری وزەی سعوودیە لە کاتێکدان، کە دوای ڕووسیا وڵاتی سعوودیە رابەرایەتی بڕیارەکانی ئۆپێک و ئۆپێک پلەس دەکات، بەڵام یەکێکە لەو وڵاتانەی کە داوای زیادکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی نەوت گاز دەکات، بۆ ڕیگریکردن لە دروستبوونی قەیرانی وزە لە بازارەکاندا. بۆ ئەو مەبەستە لە کاتی ئامادەبوونی لە هەفتەی وزەی رووسیا بۆ ساڵی 2021 لە مۆسکۆ، شازادە عبدولعەزیز کوری شا سەلمان هەمان قسەی کرد و وتی"ئەوەی لە ئێستادا روودەدات، بەرزبوونەوەی پلەبەندی و زنجیرەیەیی بازارەکانی وزەیە"

هەروەها وتی" لە ئێستدا نرخەکانی نەوت بەڕێژەی ٪ 29 و نرخی گازی سروشتی بە رێژەی ٪500، گازی شلکراوەی سروشتی (natural gas liquids) بە ریژەی ٪200 و نرخی خەڵووز بە رێژەی ٪300 بەرزبوونەتەوە، بۆیە پێویستە ڕێکخراوێک هەبێت ئەم قەیرانە کۆنترۆل بکات و سەقامگیری بۆ بازارەکانی وزە بگەڕێنیتەوە".

لەبارەی گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی و هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە، شازادە عەبدولعەزیز وتی"پێویستە بە شێوەیەکی ئاقڵانە، بڕیار  بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بدەین"

شازادە عەبدولعەزیزی کوری شا سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە، تیشکی خستە سەر گرنگی بڕیارەکانی دواین کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس و دووپاتیکردەوە، کە زیاد نەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، ڕێگری کردەوە لە زیادبوونی زێدە بەرهەمهێنانی نەوت و تێکدانی هاوکێشەی خواست و خستنەڕوو.

شازادە عەبدولعەزیز ئەوەیشی زیاد کرد" گرنگە ئێمە بزانین و دڵنیا بین لە زیاد نەکردنی نەوتی زێدە لە بازارەکانی نەوت، بە تایبەت لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا، بۆیە پێویست دەکات تا ناوەراستەکانی ساڵی 2022 بە شێوەیەکی ڕێک وپێک و خاڵبەندی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەین.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین