ساره‌ عه‌لاوى نهێنییه‌كى باوكى و كازمى ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ساره‌ عه‌لاوى كچى ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى هه‌واڵگريى بووه‌ به‌ باوكى راگه‌یاندووه‌، ئامێرەکانى ده‌نگدان به‌ پێنج خوله‌ك هاككراون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ره‌خنه‌یان له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى گرت و دووپاتیان كرده‌وه‌ چه‌ندان تێبینیان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ هه‌یه‌ و كۆمیسیۆنیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجى میدیاكان بوو، ساره‌ عه‌لاوى كچى ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق له‌ كۆنگره‌كه‌ ئاماده‌ بوو گوتى، "دواى هه‌ڵبژاردنى 2018 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوى قسه‌ى كرد و گوتى كه‌سێكى ته‌كنیككار پێى راگه‌یاندووه‌، به‌ كه‌متر له‌ پێنج خوله‌ك ئامێره‌كانى ده‌نگدانى هاككردووه‌، هاوپه‌یمانى نیشتمانى یاداشتى دایه‌ كۆمیسیۆن له‌بوونى كه‌موكوڕى له‌سه‌ر ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان".

له‌ ساڵى 2018 مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق بوو، هاوپه‌یمانى نیشتمانى له‌ هه‌ڵبژاردنى 2018 به‌شداريى كرد، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقى كرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین