لە هەر سێ ئێرانی کەسێکیان لە خوار هێڵی هەژاریەوە دەژی ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە راپۆرتێکی تازەدا، وەزارەتی هاوکاری و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی حکومەتی ئێران، ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ڕێژەی هەژاری ئێران بڵاوکردۆتەوە و ئاشکرای دەکات، ڕێژەی هەژاری بەراورد بە ساڵی 2020 بە ئاستی ٪38 زیادی کردووە

وەزارەتی هاوکاری و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی حکومەتی ئێران دەڵێت، لە هەر سێ ئێرانی کەسێکیان لە هەژاری رەها ژیان دەکات.

راپۆرتی «پایش فقر»/کەمکردنەوەی هەژاری کە لەلایەن بریکاری خۆشبژێوەی کۆمەڵایەتی ئەم وەزارەتخانەیە کراوە، وا خەڵمێندراوە کە هێڵی هەژاری لە ئێران لە ساڵی 2020 بە بەراورد بە ساڵی پێشتر، 38% گەشەی کردووە.   

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، بە لانیکەم 26 ملیۆن کەس لە ئێران لە هەژاری رەها ژیان دەکەن.

ئەم راپۆرتە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەهۆی گۆڕانکاری لە ئابووری گەورەی ئێران لەم دەیەی دوایی، ناتوانرێت چاوەڕێی باشبوون لە دۆخ و گوزەرانی ژیانی خێزانە ئێرانییەکان بکەین.

لە ساڵانی رابردوو، ئاستی بەراوردی نێوان ڕێژەی هەڵئاوسان و بەهای پێداویستی خەڵک لەگەڵ حەقدەستەکان زۆرترە بووە بەراورد بە سالانی رابردوو. لەهەمانکاتدا گەماڕۆیە سەپێنراوەکان بەسەر ئێراندا بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمییەکەیەوە، بەڕێوەبردنی سیاسی و ئابووری ناتەندروست، هەروەها بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و گەندەڵی بەرفراوان لە وڵات کە هۆکارەکەی هەڵسوکەوتی بەڕێوەبەرانی کۆماری ئیسلامییە، بووتە هۆی کەمبوونەوەی داهاتەکانی ئێران و گەشەی پێچەوانەی ئابووری و فراوانبوونی ڕێژەی بێکاری.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین