دووبه‌ره‌كى ده‌كه‌وێته نێوان لایه‌نه شیعه‌كانى سه‌ربه ئێران
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات لایه‌نه شیعه دۆڕاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرین تا ئێستا نه‌یانتوانیوه، له‌سه‌ر چاره‌سه‌رییه‌ك رێكبكه‌ون بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى تێى كه‌وتوون.
ئێران ئامۆژگارى به میلیشیاكانى نه‌داوه
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات هه‌ر چه‌نده ئه‌و لایه‌نانه كه له "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" خۆیان ده‌ناسێنن، به شێوه‌یه‌كى رۆژانه كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام رۆژ له‌دواى رۆژ دووبه‌ره‌كى نێوانیان زیاتر ده‌بێت. سه‌رچاوه‌كان بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێن له كاتێكدا هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، ئه‌وا هه‌ندێكى تر چاوه‌ڕوانى ده‌رفه‌تى رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌كه بێنه ده‌ره‌وه و به‌مه‌یش چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه.
چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه وه‌ك ده‌وڵه‌تى یاساى كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌گه‌ڵ "قیواى ده‌وله" كه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌گه‌ڵ لایه‌نه میلیشیاكانى ناو هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌خۆ ده‌گرێت. سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه جیا له ناكۆكى بێ متمانه‌ییش له‌نێوانیان سه‌رى هه‌ڵداوه، چونكه مالیكى متمانه‌ى به عه‌ممار حه‌كیم نییه، قه‌یس خه‌زعه‌لى متمانه‌ى به هادى عامری نییه.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، تا ئێستا ئێران ئامۆژگارى به‌و لایه‌نانه نه‌داوه، تا چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌كه‌یان بكه‌ن.
رۆژى 10ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، ره‌وتى سه‌در یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو، له‌به‌رانبه‌ردا لایه‌نه شیعه‌كانى سه‌ربه ئێران و میلیشیاكان تووشى شكست بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment