بانکی ناودەوڵەتی: نرخی نەوت دانابەزێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

بە گوێرەی پێشبینیەکانی بانکی ناودەوڵەتی، تا ساڵی 2023 نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و دوای ئەو کاتە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە 65 دۆلار جێگیر دەبێت. هاوکات دووپاتیدەکاتەوە کە بەردەوامی بەرزبوونەوەی لە نرخی نەوت گەشەی ئابووری جیهان دوا دەخات و رێژەی هەڵئاوسان بەرزتر دەکاتەوە.

بانکی ناودەوڵەتی the World Bank لەبارەی داهاتووی نرخی نەوت راپۆرتێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی بانکی ناودەوڵەتیدا هاتووە، تا ساڵی 2023 نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و دانابەزێت.

لەهەمانکاتدا، لەبارەی ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بانکی ناودەوڵەتی هۆشداری دەدات و دەڵێت" گەشەی ئابووری جیهان لە مەترسیدایە".

بانکی ناودەوڵتی" بەراورد بە ساڵی 2020، نرخی نەوت بەرێژەی ٪70 بەرزبۆتەوە"

سەبارەت بە نرخی کانزایەکانی تر، بانکی ناودەوڵەتی پێشبینی دەکات تا کۆتایی ساڵ نرخی نەوت لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک جێگیر بێت و ئەمەیش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کانزایەکان بەگشتی و گازی سروشتی بە تایبەتی.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هۆکارە لەهەڵكشانی نرخی هەڵئاوسان و ئەگەر نرخی نەوت  بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە ئەوا، ڕێژەی هەڵئاوسانی هاوردەکارانی وزە بە شیوەیەکی چاوەڕوانەکراو بەرزدەبێتەو و زیان لە گەشەی ئابووریەکانیان دەدات.

لە بارەی داهاتووی بازارەکانی نەوت و گاز، پسۆری ئابووری لە بانکی ناودەوڵەتی، ئەیهان کۆسە دەڵیت" نرخەکانی نەوت تا ناوەراستی ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە، دوای ئەو ماوەیە، نرخەکانی نەوت وگاز دادەبەزن".

بانکی ناودەوڵەتی" لە ساڵی 2022 نرخی نەوت لە 74 دۆلار جێگیر دەبێت و لە ساڵی 2023 بۆ 65 دۆلار دادەبەزێت"

ئەم پێشبینیانەی بانکی ناودەوڵەتی بۆ داهاتووی بازارەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، دوێنی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، نرخی نەوت ئاسان دانابەزێت و وتی" لە ئێستادا دابەزاندنی بەهای نەوت کارێکی ئاسان نیە، بەڵام لە ساڵی 2022ــدا، نرخی سووتەمەنی لە جیهان دادەبەزێت".

هەروەها وتیشی “ ئەگەرێکی زۆر بەهێز هەیە ئێمە لە توانامان نرخی نەوت نزمبکەینەوە و ئەو کارە کەمێک لەسەر بڕیاری سعوودیە و هەندێ شتی دیکە دەوەستێت  و  لە داهاتوودا دەکرێن”.

هاوکات ڤلادمیر پوتین سەرۆکی رووسیا، لە کۆربەندی هەفتەی ڕووسیا بۆ ساڵی 2021، بە جیهانی ڕاگەیاند" ئۆپێک پلەس تا تەمووزی 2022 لەسەر بڕیارەکانی بۆ زیاد نەکردنی ئاستی بەرهەمهێنان بە ڕێژەیەکی بەرز بەردەوام دەبێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین