نەبەز عەبدولحەمید زانیاری تازە لەبارەی کافتریاکانی سەرشەقام ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

زیاتر لە دوو ساڵە کۆمەڵێك کابینە لەلایەن حکومەتەوە، دروستکراون. بۆئەوەی ساڵانە بەکرێ بدرێت بە هاوڵاتییان، بەڵام بەشێکی زۆر لەو کابینانە داخراون.قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دەڵێت: پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە گرێبەستیان کردووە.

ئەمڕۆ( 23 /ئۆکتۆبەری/ 2021)نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر سەبارەت بەپڕۆژەی کابینەکانی سەرشەقام، لە لێدوانێدا بۆ نوچەنێت گوتی"ئەوە پڕۆژەیەکە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی هەیە ولە چوارچێوەی ئەو ڕێنماییەی خۆیان بەردەوامی بە کارەکانیان دەدەن، نەمزانیوە هیچ کێشەیەکی هەبێت، هەمووی گرێ بەستی لەگەڵ کراوەو تەواو بووە، خەڵکی ئیشی لەسەر دەکات ئەگەر دابخرێت ئەوە دەگەرێتەوە سەر ئەوکەسەی کەوا ئێستا گرێبەستی کردووە و وەریگرتووە".

دەنگۆی ئەوە هەیە کە خاوەنی ئەم پڕۆژەیە بەرپرسێکە و پڕۆژەکەش شکستی هێناوە، نەبەز عەبدولحەمید گوتی " ئەوە ڕاست نییە و ڕەزامەندی شارەوانی هەیە، هی هیچ بەرپرسێک نییە، بەڵام ئەو کەسەی کە کابینەکە وەردەگرێت بۆی نییە لە چوارچێوەی ئەو رێنماییانە دەربچێت کە ئەم پڕۆژەیەی بۆ دروستکراوە، بۆ نموونە بۆی نییە بیکات بە کافتریا".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین