وەزارەتى دارایى و ئابوورى خشتەیەکى نوێى دابەشکردنى مووچەى بڵاوکردەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سبەى دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى تشرینى یەکەم دەکرێت بە بێ لێبڕین.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (24/تشرینى یەکەم/2021)، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی ڕاگەیاند، "سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 25/10/2021، مووچه‌ی مانگی 10ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت."

هاوكات وەزارەتى دارایى و ئابوورى ئاماژە بەوەدەکات، مووچەى ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین و بەڕێژەى (100%) دابەشدەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ (23)ى تشرینى یەکەم، جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، 25ى ئەم مانگە حکوومەت دەست بەدابەشکردنى مووچەى ئەم مانگە دەکات و بەبێ لێبرێن دابەش دەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین