میلیشیاكان به ناوێكى نوێوه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" چه‌ند مالًپه‌ڕێكى عه‌ره‌بى راپۆرتیان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكانى شیعه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له به‌رانبه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌یكه‌ن. رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات میلیشیاكان یه‌كه‌م به‌یاننامه‌یان به ناوى "لیژنه‌ى رێكخستن" بڵاوكردووه‌ته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن سێ رۆژ مۆڵه‌تیان به كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه.
له راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه، "ئه‌وه‌ى كه ناوى له خۆى ناوه لیژنه‌ى رێكخستن له راگه‌یێندراوێك سێ رۆژ ده‌رفه‌تى به كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن راست بكاته‌وه. له‌كاتێكدا كه پێشتر لێدوان و راگه‌یێندراوه‌كان به ناوى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بڵاوده‌كرانه‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه تاكه به‌یاننامه‌یه به ناوى ئه‌و لایه‌نه بڵاو ده‌بێته‌وه كه ناوى له خۆى ناوه لیژنه‌ى رێكخستن".
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ى بۆ بڕگه‌یه‌كى لیژنه‌یه‌كى میلیشیاكان كردووه و كه تێیدا كۆمه‌ڵێك داواكراى كراوه، له‌وانه ئه‌ندامانى كۆمیسیۆنى باڵا بدرێنه دادگا و نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگۆڕدرێت، ئه‌وه جیا له‌وه‌ى داوای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ر یه‌كه له رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت و ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و راگه‌یێندراوه‌ى له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رچووه كه ستایشى حكومه‌تى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ده‌كات، هه‌ڵوێستى میلیشیاكانى بۆ به‌كارهێنانى چه‌ك لاواز كردووه. بۆیه ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، میلیشیا دۆڕاوه‌كان ته‌واوى فشاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه چه‌ند وه‌زاره‌تێك له حكومه‌تى عێراق به‌ده‌ست بهێنن.
میلیشیاكانى شیعه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كردووه. ئه‌وان كه له هه‌ڵبژاردنى 2018 دا 48 كورسییان هه‌بوو، ئه‌م جاره ته‌نیا 16 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه، بۆیه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان رازى نیین و پێیانوایه ساخته‌كاریى كراوه.

.jpg)


.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment